بکوژی کچە مۆدێلەکە دەستگیرکراوە؟ هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کوشتنی کچە مۆدێلێک دەبێتە باسی میدیاکان، دەگوترێت"ئەمجۆرە لە کوشتن لە زۆرینەی سیناریۆی تیرۆرکردن لە عیراق دووبارە دەبێتەوە".

ڕۆژی (26/نیسان/2024) کچە مۆدێلێکی عیراقی بە ناوی (ئوم فەهد) لە شاری بەغدا لە لایەن ماتۆڕ سوارێکەوە کوژرا. دوای کوشتنی تاوانبار ڕادەکات و بە پێی میدیا عیراقییەکان تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

پێشتر (ئوم فەهد)لەگەڵ کچە مۆدێلێکی تر بە ناوی (دالیا نەعیم) ناکۆکی کەوتە ناویان، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ لە (دالیا نەعیم) کرد، ئەم ناکۆکییە بوە هۆی دوورخستنەوەی (14) ئەفسەری پلە جیاجیا لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عیراقی.

(ئەم فەهد) ئەو کاتە ڕایگەیاند" ڤیدیۆی دالیا نەعیم و ئەفسەرێکی پلە بەرز بڵاودەکاتەوە". بۆیە میدیاکان و چالاکوانان پێیانوایە"کوشتنی ئەم فەهد پەیوەندی بەم ڕووداوانەوە هەیە".

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە، ماتۆڕ سوارێک بە دەمانچەی بێدەنگ تەقە لە ئوم فەهد دەکات و لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دەی کوژێت. دوای کوشتنی مۆبایلەکەی دەبات و ڕادەکات". بۆیە دەگوترێت" ئەمجۆرە سیناریۆی کوشتنە لە زۆربەی تاوانەکانی کوشتن لە ءیراق دووبارە دەبێتەوە، دیارە ئەم بکوژانە ڕاهێنان پێکراو و شارەزان".

لایەنە ئەمنییەکانی، دوای کوژرانی ئەم ئافرەت ڕایاندگەیاند" تا ئێستا بکوژ دەستگیر نەکراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین