بەهۆی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای جیابوونەوەی لە لایەن براکەی دەکوژرێت و بکوژ دەڵێت" لەبەر ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە کوشتوومە".

ژنێکی گەنج بە ناوی ساجیدە تەمەنی (23) ساڵ دوای ئەوە لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە لە لایەن براکەیەوە دەکژرێت. کاتێک دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە لە شاری مەشهەدی وڵاتی ئێران، دەڵێن"خۆی مردووە" بەڵام دوای پشکنینی پزیشک دەردەکەوێت کە کوژراوە.

بکوژ برای ساجیدەیە، تەمەنی (17) ساڵە. لە کاتی لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکیدا ناوەو گوتویەتی" دوای جیابوونەوەی خوشکەکەم لە هاوسەرەکەی لە لایەن خەڵکەوە تانەم لێدەدرا بۆیە ویستم کۆتایی بەم قسانە بهێنم و بڕیاری کوشتنیم دا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین