حووسییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان و تێکشکاندنی فڕۆکەکان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حووسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر کەشتییەک لە دەریای سوور، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکییان خستە خوارەوە و بەردەوامی هێرشەکانیان دووپات کردەوە.

ڕۆژی شەممە (27/نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی هێرشێکی حووسییەکان بۆ سەر دەریای سوور کەشتییەک زیانی بەرکەوتووە، لە لایەکی تریشەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی لە لایەن حووسییەکانەوە خراوەتە خوارەوە".

عەمید یەحیا سەریع، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکان ڕایگەیاند، "لە دەریای سوور ڕاستەوخۆ لە کەشتییەکی نەوتی بەریتانی دراوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکیش خراوەتە خوارەوە لە کاتێکدا بە نیاز بوو ئەرکی دوژمنکارانە ئەنجام بدات".

ئەگەرچی سوپای ئەمەریکا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نەدا، بەڵام کەناڵێکی بەناوبانگی ئەمەریکی، "پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەیەکی ئەمەریکی نرخەکەی نزیکەی (30) ملیۆن دۆلارە لە یەمەن خراوەتە خوارەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

لە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەزە و فەڵەستین ئەمە سێیەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکایە کە حوسییەکان خستوویانە خوارە و زیانیان بە چەند کەشتییەک لە دەریای سوور گەیاندووە و جەخت لەوە دەکەنەوە تەنیا ڕاگرتنی جەنگی غەزە و فەڵەستین ئەوان لە هێرشەکان دەوەستێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین