سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (27/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌ بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا به‌پێى كارنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتییان له‌ هه‌موو عێراق"، تاوتوێ كران.

سەرۆک بارزانى و سوودانى جه‌ختیان له‌ "گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى بنیاتنه‌رى تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى وڵات و داكۆكییان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیرى له‌ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگیریى هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراقیان به‌ پێویست زانى."

ھاوکات سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، "سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش پێزانینى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌لسوودانى و پێداگرییان له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ مه‌به‌ستى سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات، دووپات كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین