قاسم ئەعرەجى ستایشى ڕۆڵى نیشتمانەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە (28-4-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى عێراق كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى "ئه‌منیى عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى له‌ ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه‌، تاوتوێ كران."

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ "گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى ئه‌منیدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات."

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یى و تیمه‌كه‌ى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌ بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگیریدا ئەنجامی دەدەن، ده‌ربڕى."

لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌عره‌جى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و ستایشى ڕۆڵى نیشتمانییانه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد له‌ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین