چین : ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا دانووستان بکەین ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەڕەڕای گرژبوونی پێوەندیە سیاسی وئابووریەکانی نێوان ئەمریکا و چین و رکابەری بوون بە هێزی یەکەمی ئابووری جیهان، سەرۆک کۆماری چین ئامادەی وڵاتەکەی بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دووپاتکردەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێوەندیەکانی ئەمریکا و چین ئاشکرای کرد، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێچکەیەی کە ئیدارەی دۆنالد ترەمپ بۆسەر سزادانی کۆمپانیاییە چینیەکان گرتیە بەر، بە تایبەت ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ژێر چاودێری سووپای چیندان.

بایدن لە نامەیەک کە ئاراستەی نانسی پیلۆسی کردووە دەڵێت" چین بە شێوەیەکی بەرچاو سامان و داهاتەکانی ئەمریکا بۆ پێشڤەبردن و پەرەپێدانی هێزە سەربازیەکان و دەزگا هەواڵگریەکانی دەقۆزێتەوە، ئەمەیش مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایشی ئەمریکا و هێزەکانمان لەدەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەمان".

ئامانجی ئەمریکا لەو هەوڵەی دژی هەژموونەکانی چین، ڕێگریکردنە لە کۆمپانیایە ئەمریکییەکان و سندوقەکانی خانەنشینی بۆ کڕینی پشکی کۆمپانییەکانی چینی، کە راستەخۆ لە لایەن سووپای وڵاتی چینەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

سەبارەت بەو هەوڵەی ئەمریکا دژی چین، سەرۆک کۆماری چین، شی چین پینگ پیش دەسیپێکردنی کۆبوونەوەی ئەلکترۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" چین ئامادەی دانووستانە لەگەڵ ئەمریکا  بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان لەسەر بنەمایەکی هاوسەنگ و گونجاو".

 لە هەمانکاتدا، باڵیۆزی چین لە ئەمریکا دوای خوێندنەوەی وتاری وڵاتەکەی، دووپاتیانکردەوە کە چین ئامادەیە لەسەر پرسە هەرێمی و ناودەوڵەتیەکان دانووستان لەگەڵ  ئەمریکادا بکات.

لەبارەی ئاستی پێوەندیەکانی ئەمریکا و چین و دواین پێوەرەکانی ڕکابەری نێوان چین و ئەمریکا، دوێنی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند" ئیدارەی جۆ بایدن، کار بۆ ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی تۆکمەی جیهانی دەکات، لە پێناو گرنگیدان و پارەدارکردنی ژێر خانی ئابووری"

هەروەها وتیشی"ئامانجی ئەمریکا لەو هەنگاوە،  ڕووبەڕووبوونەوەی  پرۆژەی هێلی ئاوریشیمی چینە و لە سەرەتای ساڵی نوێدا، ئەمریکا 5 تا 10 پرۆژە بۆ ئەو ئامانجە ئاشکرا دەکات".

پرۆژەی Build Back Better World’ (B3W)، پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و کۆمەڵی G7ــە بۆ ڕێگریکردن لە پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی چینی و، ناوەڕۆک و ئامانجی پرۆژەکە، تیشک خستنە سەر پرسەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پیشەسازی پێشکەوتووی تەکەنلۆژیای سەردەمە، ئەمە جگە لەوەی هاوکاری ئابووری وڵاتانی هەژار و تازە پێگەیشتوو، یەکێکی ترە لە ئامانجی پرۆژەی ڕۆژئاواییەکان بەسەرکردایەتی ئەمریکا.

ئەم پڕۆژەیە لە 12/7/2021 دوای کۆبوونەوەی لووتکەی G7، بڕیاری لەسەر درا، بەڵام وەک بەرچە کردارێک بۆ بڕیاری لووتکەکە، لە ڕێکەوتی 13/7/2021،وڵاتی چین وەڵامی ئەو پلانەی دایە و ووتی" ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون ، کە چەند وڵاتێکی بچووک، داهاتووی جیهان دیاری بکەن، بێگومانین کە هەر ئەو وڵاتانە خۆیان بوونەتە هۆی شکستهێنانی پرۆسەی دیموکراسی جیهانی"

لە دوای پرۆژەی دژیەکی هێڵی ئاوریشمی چینی، بەرپرسانی کۆشکی سپی ئەمریکا. بۆ حامدەکاریەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە، سەردانی وڵاتی جودایان کردووە، لەوانە، ڕاوژێكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا، دالیب سینگ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتانی ئەفریقای باشوور  و ئامانجی ئەو سەردانەی، دانووستان بووە بۆ دەستپێکردنی چەند پرۆژەیەک و بڕیاروایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، سەردانی وڵاتە ئاساییەکان بکات و ئامنجەکانی ئەمریکا لەو پرۆەژەی بخاتەروو.

ئەو وڵاتانەی تا کاتی ئامادەکردنی ئەو راپۆرتە، ئەمریکا سەردانی کردوون و دانووستانی ئەنجام داون پێکهاتوون لە: سەنگیال، گانا،کۆلۆمبیا، ئیکوادۆر وپەنامان، و زیاتر لە 10 پرۆژە بۆ جێبەجێکردن و دژایەتیکردنی هێڵی ئاوریشمی چینی پێشنیازکراون.

پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی وڵاتی چین، پرۆژەیەکی زەبەلاحی ژێرخانی ئابووری وڵاتی چینە لە جیهاندا و کۆی تێچووەکەی نزیک دەیان ترلیۆن دۆلارە، کە لە لایان سەرۆکی وڵاتی چین “شی جین بینگ” لە ساڵی 2013 راگەیەنرا،  جوگرافیای پرۆژەکە لە ئاسیاوە بۆ ئەورووپا درێژدەبێتەو و تاوەک و ئێستا 100 وڵات بۆ بەشداربوون لەو پرۆژەیە ڕێککەوتنیان لە گەڵ چین واژوو کردووە، لە پێناو بونیاتنانی هێڵی ئاسنی و گرنگیدان بە ژێرخانی ئابووریان لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە.

وڵاتانی ئەندام لە کۆمەلەی G7 ( ئەڵمانیا، فەرەنسا، کەنەدا، بەریتانیا، ئیتالیا، یابان، ئەمریکا)، بۆ بەربەست خستنە بەر ئەم پڕۆژەیە دەیانەوێت پرۆژەی جێگرەوەی   Build Back Better World’ (B3W) رابگەیەنن بۆ یارمەتیدانی ژێرخانی ئابووری وڵاتانی دواکەوتوو و تازە پێگەیشتوو تا ساڵی 2035.

ئامانجی وڵاتانی کۆمەڵەی G7، لە پرۆژەی (B3W)، تەرخانکردنی بودجە و هاوکاری ئەو وڵاتانەیە لە رێگەی پرۆژەکانی (گۆرانی کەش وهەوا، تەندورستی، ئاسایشی تەندورستی، تەکنەلۆجیای ئەلکترۆنی، یەکسانی جێندەر)، بەلام تاوکو ئەم کاتە، گێج زانیارییەک لە چۆنیەتی جێبەجیکردنی پرۆرژر نەرخراوەتە روو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین