چین وەڵامی پلانی G7 دەداتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی  پلانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی  G7 بۆ بونیاتنانی هێڵی (B3W) وەک جێگرەوەی ڕێگەی ئاوریشمی ، وڵاتی چین وەڵامی ئەو پلانەی دایە و ووتی" ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون ، کە چەند وڵاتێکی بچووک، داهاتووی جیهان دیاری بکەن، بێگومانین کە هەر ئەو وڵاتانە خۆیان بوونەتە هۆی شکستهێنانی پرۆسەی دیموکراسی جیهانی".

ئەم لێدوانە لە لایان وتەبێژی باڵۆزیخانەی چین لە لەندەن بڵاوکرایەوە،  دوای ئەوی ئەندامانی کۆمەڵەی G7 لە باشووری بەریتانیا کۆبوونە و گفتوگۆیان لە بارەی ڕووبەروو بوونەوەی فراوانخوازییەکانی چین، بە تایبەت هێڵی ئاوریشمی وڵاتی چینەوە کرد، هەوڵی دانووستان و ڕاگەیاندنی پرۆژەی Build Back Better World’ (B3W) دەدەن، بۆ ئەوەی وەک جێگرەوەیەک دژی پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی بەکاربهێنن.

رووبەرووبوونەوەی چین و کۆمەڵەی G7

  • پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی وڵاتی چین، پرۆژەیەکی زەبەلاحی ژێرخانی ئابووری وڵاتی چینە لە جیهاندا و کۆی تێچووەکەی نزیک دەیان ترلیۆن دۆلارە، کە لە لایان سەرۆکی وڵاتی چین “شی جین بینگ” لە ساڵی 2013 راگەیەنرا،  جوگرافیای پرۆژەکە لە ئاسیاوە بۆ ئەورووپا درێژدەبێتەو و تاوەک و ئێستا 100 وڵات بۆ بەشداربوون لەو پرۆژەیە ڕێککەوتنیان لە گەڵ چین واژوو کردووە، لە پێناو بونیاتنانی هێڵی ئاسنی و گرنگیدان بە ژێرخانی ئابووریان لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە.
  • وڵاتانی ئەندام لە کۆمەلەی G7 ( ئەڵمانیا، فەرەنسا، کەنەدا، بەریتانیا، ئیتالیا، یابان، ئەمریکا)، بۆ بەربەست خستنە بەر ئەم پڕۆژەیە دەیانەوێت پرۆژەی جێگرەوەی   Build Back Better World’ (B3W) رابگەیەنن بۆ یارمەتیدانی ژێرخانی ئابووری وڵاتانی دواکەوتوو و تازە پێگەیشتوو تا ساڵی 2035.
  • ئامانجی وڵاتانی کۆمەڵەی G7، لە پرۆژەی (B3W)، تەرخانکردنی بودجە و هاوکاری ئەو وڵاتانەیە لە رێگەی پرۆژەکانی (گۆرانی کەش وهەوا، تەندورستی، ئاسایشی تەندورستی، تەکنەلۆجیای ئەلکترۆنی، یەکسانی جێندەر)، بەلام تاوکو ئەم کاتە، گێج زانیارییەک لە چۆنیەتی جێبەجیکردنی پرۆرژر نەرخراوەتە روو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین