د.ئەبوبەکر زاهیر: کۆرۆنا دەبێتە هۆی هەوکردنی لکاوی چاو هەواڵ

سیهام میران-نوچەنێت

یەکێک لە رێگاکانی گوازرانەوەی کۆرۆنا لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر چاوەکانە، چونکە لە رێگەی فرمێسکی چاو یان بەرکەوتن لەگەڵ کەسی توشبوو بۆی هەیە لە رێگای چاوەوەش بگوازرێتەوە. ئەگەرچی پسپۆڕان دەڵێن، رێژەی کاریگەری کۆرۆنا لەسەر چاو بەراورد بە ئەندامەکانی دیکەی جەستە کەمترە، بەڵام هەیە.

زیاتر لە دووساڵە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاوبووەتەوە، بە پێی ئەو توێژینەوانەی کە تا ئێستا کراون، کاریگەری لە سەر زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دادەنێت، بە تایبەتیش سییەکان پزیشکێکی پسپۆڕی چاو، باس لە نەخۆشییەکی چاو دەکات کە بۆی هەیە بەهۆی کۆرۆناوە مرۆڤ تووشی ببێت.

د.ئەبوبەکر زاهیر، پسپۆڕی نەشتەرگەری چاو لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، سەبارەت بە کاریگەری پەتای کۆرۆنا لە سەر جاوەکانی مرۆڤ گوتی: بەپێی چەند توێژینەوەك کاریگەری کۆرۆنا لەسەر چاو بەرێژەیەکی زۆر نییە رێژەکەی لە ٪1 بۆ ٪3 دەبێت. کاریگەریەکەش جۆرێکە لە هەوکردنی ڤایرۆسی لکاوەی چاو، لکاوەی چاو ئەو بەشەی کە پەردەیەکی تەنکە لەسەر سپێنەی چاوە. بۆتە هۆی هەوکردنی گلێنەی چاو یاخود هۆکاری شەلەل بوونی دەمارەکانی تایبەت بە جوڵەی چاو.

ئایا کەسانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا چۆن دەتوانن خۆیان لە هەوکردنی گلێنەی جاو یان شەلەل بوونی دەمارەکان بپارێزن؟ د.ئەبوبەکر جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هیچ رێگایەکی خۆپارێزی نییە بۆ توشبوان، بۆ دووربوون لەم کێشانە باشترین ریگا ئەوەیە کە نەهێڵین توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابین و پابەندبین بە رێنماییەکانی خۆپاراستن. 

بەپێی هەندێك توێژینەوەی جیهانی کۆرۆنا لە رێگای فرمێسكی چاوبوونی هەبووە و دەگوازرێتەوە، بۆیەش یەکێك لە هۆکارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بێجگە لە هەناسە لەرێگای فرمێسکی چاویش دەگوازرێتەوە، بەڵام بەرێژەیەکی کەمتر. یەکەم حاڵەت کە پزیشكێک توشی کۆرۆنابوو پزیشکی چاوبوو. 

د.ئەبوبەکر زاهیر، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە یەکێک لە رێگاکانی گوازرانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاوە، بەڵام رێژەکەی کەمترە لە ئەندامەکانی تری جەستە.  لە بارەی کەرووی رەش و کاریگەری لە سەر چاوەکان، د.تاهیر رایوایە: خۆی بابەتەکە کۆرۆنا نییە بەدیاریکراوی، هۆکارەکە جۆریکی کەرووە کە تووشی چاو دەبێت. تاکو ئێستا یەك حاڵەتی لەم جۆرە لە کوردستان تۆمارکراوە، زیاتر لەو کەسانە روودەدات کە بەرگری جەستەیان لاوازە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین