سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە بنەماڵەى کەریم عێراقى دەکات
نوچەنێت:
بههۆی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری عێراق کەریم عێراقى، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شاعیری ناوداری عێراقی کەریم عێراقی دەکەم و هاوخەمیانم."
ڕۆژى هەینى (یەکى/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کۆچى دواییکردنى شاعیرى ناسراوى عێراق لە تەمەنى (68) پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت."
ئەمڕۆ هەینی یەكی ئەیلوولی(2023) كەریم عێراقی شاعیری ناسراوی عێراق لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەبوزەبی لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد، کە بە یەكێك لەو شاعیرانە دادەنرێت كە لەسەر ئاستی جەماوەری ناسراوە، ژمارەی ئەو گۆرانیانەی كازم ساهیر لەلایەن كەریمەوە نووسراوە زیاتر لە (80) گۆرانی دەبێت.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment