كەریم عێراقی شاعیر كۆچی دوایی كرد کولتوور

نوچه‌نێت

كەریم عێراقی كە بە یەكێك لە بەناوبانگترین شاعیرەكانی ئێستای عێراق و عەرەب دادەنرێت، بەیانی ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیمارات كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ هەینی یەكی ئەیلوولی 2023 عارف ساعدی راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیان كەریم عێراقی شاعیری ناسراوی عێراق لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەبوزەبی لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد.

كەریم عێراقی لەدایكبووی ساڵی 1955 بە یەكێك لەو شاعیرانە دادەنرێت كە لەسەر ئاستی جەماوەری ناسراوە، چونكە زۆربەی شیعرەكانی لەلایەن كازم ساهیری گۆرانبێژی بەناوبانگی عێراق كراوەتە گۆرانی. ژمارەی ئەو گۆرانیانەی كازم ساهیر لەلایەن كەریمەوە نووسراوە زیاتر لە 80 گۆرانی دەبێت.

كەریم عێراقی بە شێوەزاری عێراقی شیعری بڵاودەكردەوە و كۆمەڵێك دیوانی هەیە و چەند خەڵاتی عێراقی و نێودەوڵەتی و عەرەبی وەرگرتووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین