بوومەلەرزەكەى توركيا چۆن كاريگەرى لەسەر هەڵبژاردنەكانى ئەمساڵ دەبێت؟ شیکاری

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

كاتێك ئەنقەرە ئاڵنگەرى سەرەتايى لەبەردەم وادەى دياريكردنى هەڵبژاردنەكان لە سايەى ئەو كارەساتە مرۆييە تێدەپەڕێنێت، رووبەڕووى دەستپێكى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان دەبێتەوە، كە ئێستا گفتوگۆكان لەسەر ئەو هەڵبژاردنە پەيوەست كراوە بە هەوڵەكانى پڕۆسەى بەرێوەچوونى هەوڵەكانى فرياگوزارى و ئاستى بەرپرسيارێتى حكومەت سەبارەت بە زيادبوونى ژمارەى قوربانيانى ئەم كارەساتە مرۆييە.

ئەو بوومەلەرزەى لە شەشى شوبات لە (10) ناوچەى باشوورى توركياى دا، گەورەترین كارەساتى مرۆيييە لە مێژوويى نوێى توركيا، كە تا (13)ى شوبات ژمارەى مردووان گەيشتە (31) هەزار كەس و بريندارەكانيش گەيشتە (80) هەزارا كەس، مليۆنان كەس بێ جێگە و رێگە مانەوە، ئەوە جگە لەوەى ئەو كارەساتە بەشێكى سوورياشى گرتەوە. 

ئاڵنگەرى زياتر لەو وڵاتە لە دابينكردنى هاوكارييە بۆ زياتر لە (13) مليۆن كەس، كە لەو ناوچانە دەژيان و راستەوخۆ كاريگەرى ئەو بوومەلەرزەيان لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانە ئەنقەرە رووبەڕووى ئاڵنگەرييەكى سياسى كردەيى دەبێتەوە، كە بريتييە لەوەى ئەگەر هەڵبژاردن ئەمساڵ بكرێت، كەى دەكرێت، كە بەگوێرەى رێكارى ياسايى خۆى بڕيارە لە  (16)ى حوزەيران، ياخود پێشتر بەگوێرەى دەستوور بكرێت، پرسيارێك دێتە پێشەوە، ئايا رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە هەوڵدەدات هەڵبژاردنەكان تا مانگى شەش دوابخات، ياخود لەدواى مانگى شەش هەڵبژاردنەكان بەڕێوە دەچن، ئەگەر بەم جۆرە بوو، لێكەوتەكانى ئەو دواخستنە لەسەر گۆڕانكارییە كۆمەڵايەتى و سياسييەكانى توركيا چى دەبێت."

ئاڵنگەرييە لۆجستييەكان لەبەردەم بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەكان

لە (21) مانگى رابردوو، دوو هەفتە بەر لەو بوومەلەرزە ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، ئەگەر هەيە هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى و پەلەمان پێكەوە لە (14) مانگى ئايار ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو كارەساتە قەبارە گەورەى دواتر وايكردووە ئەستەم بێت ئامادەسازى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى نيشتيمانى بكرێت، ئەوەش بۆ ئەم وادەيە  لە كاتێكدايە كەمتر لە سێ مانگى ماوە، بەدەر لە بەربەستە كەسى و عاتفييەكان لەبەردەم چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسى هەڵبژاردنەكان لەسايەى ئەو كارەساتەوە، زياتر لە (15%)ى دانيشتوانى توركيا كە ژمارەيان دەگاتە (85) مليۆن كەس لەو (10) ناوچەيە، نزيكەى حەوت هەزار باڵەخانە وێران بوو، هەزاران باڵەخانەى تر كەڵكى نيشتەجێبوونى نەماوە، زۆرێك لەوانەى دەربازبوونە بە شێوەيەكى كاتى لە كەمپەكان دەژين و گوازراينەوە شوێنى دوورتر، بەشێكيان تا كاتێكى نا ديار شوێنی خۆیان جێهێشتووە.

دەستووری توركیا رێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنەكان نادات

هەموو ئەو جووڵە و ئاڵۆزيانە بەربەستى بۆ ئەنجوومەنى هەڵبژاردنەكان بۆ دەركردنى كارتى دەنگدان لە وادەی خۆی دروستكردووە، هەروەها هەموو ئەو وێرانكارييەى لەژێرخانى سەرەكى ئەو شارانە دروست بووە، بەتايبەت ئەنتاكيا و مەرەش وايكردووە ژيان بۆ چەند مانگێك لەو شارانە نەگەڕێتەوە دۆخى ئاسايى ئەگەر بۆ چەند ساڵى داهاتووش نەبێت.

سيناريۆكانى دواخستنى هەڵبژاردن

بەگوێرەى دەستوورى توركيا پێويستە هەڵبژاردنەكانى ئەمساڵ لە كاتى خۆى بەرێوە بچێت، هەڵبژاردنى رابردوو لە مانگى حوزەيرانى (2018) بەڕێوە چوو، نابێت ئەو وادەیە تێنەپەرێنێت، ئەوەش بۆتە هۆكارى ئەوەى وادەى كۆتايى (18) حوزەيرانى ئەمساڵ بێت، ئەردۆغانيش (14) ئايارى پێشنيار كرد، بەڵام بەهۆى قەبارەى ئەو كارەساتە و بەدەمەوچوونى لێقەوماوان ئامادەسازييەكان بۆ هەڵبژاردنەكان كە دەبێت لەو ناوچانەش ئەنجام بدرێت، پارتە سياسييەكان لەسەر ئەوە يەكدەنگن بەگوێرەى توانا لە مانگى حوزەيران ياخود كەمێك پێش ئەو وادەيە هەڵبژاردن بكرێت، بەگوێرەى ئەو سيناريۆيە حكومەت نزيكەى سێ مانگى لەبەر دەستە، هەرچەندە چەندين بەربەستيشى لە پێشە كە لەسەرەوە باسمان كردووە. 

ئەگەر وڵات لە دۆخى شەڕدا بوو، دەستوورى توركيا رێگە دەدات حكومەت بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبژاردنەكان دوابخرێت، بەڵام ئەو سيناريۆيە لەو كاتەى ئێستا هەرگيز جێبەجێ ناكرێت، هەرچەندە پەيوەندييەكانى توركياش لەگەڵ هەندێك لە دراوسێكانى بەتايبەت يۆنان ئاسايى بۆتەوە، كە چەند ساڵێك بوو ئەو پەيوەندييە ئاڵۆز بوو، بەتايبەت ئەو هاوكارييە فراوانەى هەندێك لە وڵاتانى جيهان  لەدواى بوومەلەرزەكە پێشكەش بە توركيايان كرد، بەشێوەيەكى فراوان بووە گۆڕينى خەڵكى ديدگاى توركيا.

تەنانەت وڵاتێكى وەك ئەرمينيا كە هيچ پەيوەندييەكى ديپلۆماسى لەگەڵ ئەنقەرە نەبوو هاوكاريەكى زۆرى پێشكەش بە توركيا كرد.

ئەگەر هەيە ئەردۆغان هەوڵ بدات هەڵبژاردنەكان بۆ دواى وادەى كۆتايى دوابخات، ئەوەش لە رێگەى بەكارهێنانى دامەزراوە سەرەكييەكانى وەك (ئەنجوومەنى باڵا بۆ هەڵبژاردنەكان) كە دەستەيەكى نيشتيمانييە سەرپەرشتى هەڵبژاردنەكان دەكات. 

لە مانگى ئادارى (2019) كاتێك كانديدى ئاكپارتى شكستى هێنا، ئەردۆغان فەرمانى كرد هەڵبژاردنى شارەوانى ئيستەنبۆڵ هەڵوەشێنێتەوە، ئەوە بوو لە مانگى حوزەيرانى هەمان ساڵ هەڵبژاردن دووبارەكرایەوە، ئەوەش دەنگدانەوەيەكى گەورەى دروستكرد، ئەوە بوو كانديدى ئۆپۆزسيۆن سەركەوت، بەڵام ئەمجارە پەراوێزەكە فراوانترە.

ئەگەرچى ئەنجوومەنى باڵا بۆ هەڵبژاردنەكان لەڕووى دەستوورييەوە سەرپشك نييە هەڵبژاردنەكان بۆ دواى (18) حوزەيران دوابخات، ئێستاش ئەردۆغان دوو دڵە هەوڵبدات لەپشت ئەو بژاردەيە هەنگاو بنێت، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئۆپۆزسيۆنێكى بەهێز هەیە كە لە شەش پارت پێكهاتووە، لە (13)ى شوبات هاتۆتە پێشەوە، تەنانەت ئەگەر بە رێگەيەكيش دەستوور پێشێل بكات، ئەوكاتە دەنگدەرە تووڕەكان بە جووڵەيەكى دژ بە ديموكراسى دەزانن، هەروەك لە (2019) ئەو كارەی كرد.

ئەگەر هەيە بارى لەناكاو درێ بكات، يا فراوانى بكات

لە حەوتى مانگ حكومەتى توركيا بارى لە ناكاوى لە (10) شوێنەى بوومەلەرزەى لێداوە رايگەياند، زۆرێك لە ماف و ئازادييەكانى لە پێناو ئاسانكارى بۆ رزگاركردن و گەياندنى هاوكارييەكان كارئاسانى ئاژانسەكانى فرياگوزارى هەڵپەسارد.

دۆخى لەناكاو لە حەوتى مانگى ئايار پێش هەڵبژاردنەكان كۆتايى دێت، بەڵام رووداوەكانى داهاتوو دەبنە هاندەر ئەردۆغان بارى لەناكاو درێژ بكات.

بەدەمەوەچوونی حكومەت دەبێتە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان

راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەرى ئەوە هەيە هەزاران قوربانى تر لەژێر داروپەردووى باڵەخانە رووخاوەكان بن، بۆيە ئەگەرى بەهێز ئەوەيە لە كۆتايى ژمارەى قوربانييەكان زۆر لەو كوژراوانە زياتر بێت كە سەدەيەك پێش ئێستا لە جەنگى سەربەخۆيى توركيا كوژراون، كە ژمارەيان (37) هەزار كەس بوو.

كاتێك بە فەرمى هەوڵەكانى گەڕان، ياخود بەشێوەيەكى سەرەكى لە چەند رۆژى داهاتوو راگەيێندرا، ئەوكاتە ئەو ژمارەيە بەشێوەيەكى بەرچاو زۆر بەرز دەبێتەوە، ئەوەشى بۆ گەلى توركيا و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەشێوەيەكى فراوانتر جێدەمێنێت، هەوڵى فراوانە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئەو كارەساتە بەتەواوييە.

لەو قۆناغە ئەردۆغان زياتر دەكەوێتە ژێر چاودێرى بەهۆى سستى بەدەمەوەچوون و نەبوونى هەماهەنگى حكومەت بۆ ئەو كارەساتە، هەروەك رووبەڕووى رەخنە بۆوە، كە باڵەخانەكان وەك پێويست نەبووە، چەند وێنەى دڵەڕاوكێ لە باشوورى رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە لەو كاتەوە ئەو بوومەلەرزە روويداوە دەركەوتووە، وەك ئەو وێنانەى كە هەندێك باڵەخانە لە تەنيشت باڵەخانە رووخاوەكان زيانيان بەرنەكەوتووە.

بێگومان ئەو وێنانە بۆ زۆر لە هاونيشتيمانيانى توركيا دەبێتە پاڵنەر پرسيار لەسەر ئەو راپۆرتانە بكەن كە لەسەر پێشلى ياساكانى دروستكردنى باڵەخانە و دابەشكردنى ناوچەكان و پەيوەست بە گەندەڵى، ئەوە جگە لە پەيوەندييە گومانييەكانى حكومەت لەگەڵ كۆمپانياكانى بيناسازى.

بۆ وەڵامدانەوەى ئەو فشارانە ئەردۆغان پەنادەباتە بەهێزى خودايى، ئەوەش بۆ كۆنترۆڵكردن بەكار دەهێنێت لە (90%) دەزگاكا راگەياندنى توركيا بۆ بڕواهێنانى هاونيشتيمانان، كە ئەو بوومەلەرزە بەجۆرێكە نەدەتواندرا خۆ لەو زيانەكانى قەبارەى ئەو جۆرە بوومەلەرزە بپارێزن.

لەبرى ئەوەيە لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەيە ئەردۆغان هەوڵدەدات ئۆبارەكە بخاتە ئەستۆى كۆمپانيا بچووكەكانى بيناسى و پشتگوێخستنى تاك بۆ لێخۆشبوونى حكومەتەكەى لە بەرپرسيارێتى گەورە.بۆ نموونە لە (12) پۆليسى توركيا ژمارەيەك تۆمەتبارى دەستگيركرد، كە دواتر وەك بەرپرسيار لە داڕوخانى چەند هەزار باڵەخانەيەك ناوبران.

ئەگەريش هەيە ئەردۆغان ئەوە بە گونجاو بزانێت لە قۆناغى هەڵبژاردنەكان دۆخى لەناكاو لە شوێنانە درێژ بكاتەوە، ئەوەش بەشێوەكى فراوان دەبێتە سنوورداركردنى كۆمەڵگە و كۆمەڵەكان ئازادى رادەربڕين و راگەياند، كە لە نزيكەى شەش يەكێكى دانيشتوانى توركيا.

جگە لەوەش كۆت و بەندە سەپێندراوەكانى سەر ئازادى كە حكومەتەكەى پێش ئەو كارەساتە سەپاندبووى و لەگەڵ بارى لەناكاويش وادەكات هەڵمەتەكانى هەڵبژاردن ئازاد و دادپەروەر نەبێت بۆ ئەوەى پشكى شێر بدات بە هەڵبژاردنەكان.

شەش پارتەكە پێش ئەو بوومەلەرزە پێگەیان بەهێزتر بوو

لەو چەند هەفتەى پێشوو راپرسيەكان ئەوەيان دەرخستبوو كە شەش پارتەكە زۆر بەهێز كێبڕكێ لەگەڵ هاوپەيمانييەكانى ئەردۆغان دەكەن و لە هاوسەنگى نزيك بوونەوە، جگە لەوەش ئەردۆغان خواستى بەلاى ئەوەيە زۆر بەهێز لە ميانەى بارى لەناكاو ئەو هاوسەنگييە هەڵگێڕێتەوە.

ئەگەر ئاڵۆزى و ناڕەزييەكان لەسەر ئاستى نيشتيمانى دروست بێت، ئەگەر هەيە دۆخى لەناكاو فراوانتر بێت و هەموو وڵات بگرێتەوە.

توركيا دەچێتە دۆخێكى ناديارەوە

لەو قۆناغەى ئێستا هێشتا زووە رێڕەوی سیاسی توركیا لەدوای ئەو بوومەلەرزە هەڵسەنگێندرێت، چونكە بازنەی تەواوی ئەو وێرانكارییە و لێكەوتەكانی هێشتا روون نەبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەركات ژمارەی مردووان بە شێوەیەكی زیاتر لە رۆژانی داهاتوو گۆڕانكاری بەسەر بێت، پەرەسەندنەكانی ناوەخۆیی گۆڕانكارییان بەسەر دێت و وڵات بباتە گۆڕەپانێكی سیاسی نادیار، تا ئێستا ئەردۆغان دانی بەو مەترسییە دانەناوە، بەڵكو لە زۆربەی وتارەكانی دوای ئەو بوومەلەرزە بۆ سەرزەنشتكردنی هاووڵاتیان باسی لە پاشخانی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشە كاری كردووە.

لەبەرانبەردا كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری سوورە لەسەر بۆچوونی خۆی، دانی بەوەشداناوە كە ئەوە كارەساتێكی نیشتیمانییە، بەڵێنی كۆتاییهێنان بەو گەندەڵەی داوە كە بۆتە گیان لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری قوربانیان، ئەوە جگە لەوەی ئەگەری بەهێز ئەوەیە لە قۆناغی پێش هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ لەسەر پڕۆسەی گەیاندنی هاوكارییەكان و باسێكی وردی كارەساتەكەی و ژمارەی قوربانییەكان و ئاستی بەرپرسیارێتی حكومەت لەو زیانانە و رێگری ئەردۆغان بە هەموو هێزی خۆی لە هەر رەخنەگرتنێك بێتە ئاراوە.

نووسینی: سۆنەر چاگاپتاي

سەرچاوە: پەیمانگەی واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین