ئۆپۆزسيۆنى توركيا  پلان دادەنێت بۆ نەهێشتنى سياسەتەكانى ئەردۆغان شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

هاوپەيمانى ميللەت كە پێكهاتووە لە شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى توركيا بەڵێنى داوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانى (14)ى مانگ سەركەوێت، زۆرێك لە سياسەتەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان هەڵبووەشێنێتەوە بگەڕێتەوە بۆ ديموكراسى پەرلەمانى و توندكردنەوەى سياسەتى دەراو و گۆڕانكارى گەورە لە سياسەتى دەرەوەى توركيا.

لە مانگى رابردوو كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى هاوپەيمانى ميللەت بەرنامەى (100) رۆژى يەكەمى دەسەڵاتى رايگەياند.

يەكێك لە بەڵێنەكان بريتيە لە گەڕانەوە بۆ جێبەجێكردنى كاتى هاوينە و كەمكردنەوەى باج و بيمە و سيستەمى دامەزراندن لەسەر هەموو پيشە گشتييەكان.

وردەكارى پلانەكەى ئۆپۆزسيۆنى توركيا بەم جۆرەيە:

چاكسازى ياسادانان و جێبەجێكردن

بەڵێنى سەرەكى ئۆپۆزسيۆن گەڕانەوەيە بۆ سيستەمى پەرلەمانى، كە هاوپەيمانى ميللەت دەڵێت، "سيستەمى پەرلەمانى بەهێزترين سيستەم دەبێت." كە پێش (2018) كارى پێ دەكرا، دواتر گۆڕا بۆ سيستەمى سەرۆكايەتى.

هەروەها ئۆپۆزسيۆن بەڵێنى داوە پۆستى سەرۆك وەزيران بگێڕێتەوە، كە ئەردۆغان لە راپرسى (2017) هەڵيوەشاندنەوە، رۆڵى سەرۆكايەتى توركيا بێلايەن دەبێت، بەبێ بەرپرسيارێتى سياسى، هەروەك مافى هەڵوەشاندنەوەى ياساكان و دەركردنى رێوڕەسم لە سەرۆك كۆمار دەسێنێتەوە.

هەروەك لە بەڵێنەكانى ئۆپۆزسيۆن هاتووە، سەرۆك كۆمار پەيوەندى لەگەڵ هەر پارتێكى سياسى دەپچڕێنێت، ماوەى سەرۆكايەتييەكى حەوت ساڵ دەبێت بۆ يەك خول دەبێتە سەرۆك، لەدواى ئەوەش هەموو چالاكييەكى سياسى لێ قەدەغە دەكرێت.

هەروەها بەگوێرەى دەقى دەستوورى دەسەڵاتى پاشەكشە لە رێككەوتنە نێودەوڵەتييەكان دەرێتە پەرلەمان، هەروەك دەسەڵاتى لە پلاندانان بۆ بوودجەى حكومەت زياتر دەبێت، لە بوارى بەرێوە بردنى گشتيش ئەنجوومەن و نووسينگەكانى سەر بەسەرۆكايەتى هەڵدەوەشێندرێنەوە، ئەركەكانيان بۆ سەر وەزارەتەكان دەگوازرێنەوە.

ئابوورى

هاوپەيمانى ميللەت بەڵێنى داوە، رێژەى هەڵاوسان بۆ لە (44%) دابەزێنت، لە ماوەى دوو ساڵ بگاتە خانەى يەكەكان و سەقامگيرى بۆ لييرە بگێڕچتەوە، كە لە (80%)ى بەهاكەى لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوو بەرانبەر دۆلار لە دەستداوە.

ئۆپۆزسيۆن گرەنتى داوە بانكى ناوەندى سەربەخۆ بكات، چاو بەرێكارەكانى رێگەدان بە ئەنجوومەنى وەزيران بۆ هەڵبژاردنى پارێزگارى بانكى ناوەندى دەخشێنێتەوە.

هەروەها ماف دەداتەوە پەرلەمان ياسا سەبارەت بە ئەركى بانكى ناوەندى و سەربەخۆيى سياسەتى بەكاربردن و بەرزكردنەوەى رێژەى سوو ديارى بكات.

يەكێكى تر لە بەڵێنەكانى ئۆپۆزسيۆن بريتيە لەكۆتاييهێنان بە سياسەتى دەستوەردان لە نرخى دراو، لەوانەش حكومەت پارێزگارى لە دابەزينى ئەو دراوانەش دەكات كە لە بانكەكان داندراون.

هاوپەيمانى ميللەت بەڵێنى داوە تێچووى حكومەت لە رێگەى كەمكردنەوەى ژمارەى فڕۆكەو ئۆتۆمبێلەكانى فەرمانبەرانى سەرۆكايەتى بەكارى دەهێنن كەم بكاتەوە، هەروەها هەندێك لە باڵەخانەكانى حكومەتيش بفرۆشێت.

هەروها دووبارە چاو بە هەموو پڕۆژە هاوبەشەكانى نێوان كەرتى تايبەت و گشتى دەخشێنێتەوە، هەروەك پێداچوونەوە بە هاوبەشى وێستگەى ئەتۆمى ئۆكۆيۆ بۆ وزە دەكات، كە  حكومەتى رووسى خاوەندارييەتى دەكات، هەروەها دووبارە دانوستاندن لەسەر گرێبەستەكانى گازى سرووشتى دەست پێدەكاتەوە، كە دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى مەترسى پشتبەستن بە چەند وڵاتێكى دياريكراو بۆ هاوردەكردنى گازى سرووشتى.

سياسەتى دەرەوە

هاوپەيمانى مللەت دروشمى (ئاشتى لە نيشتيمان، ئاشتى لە جيهان)ى وەك بەردى بناغەى سياسەتى دەرەوەى توركيا بەرزكردۆتەوە.

ئەوەش لە كاتێدايە هاوپەيمانى ميللەت بەڵێنى داوە كار لەسەر تەواوركردنى بەدەستهێنانى ئەنددامبوونى تەواو لە يەكێتى ئەوروپا دەكات، پەڵێنى داوە پێداچوونەوە بە رێككەوتنى توركيا و يەكێتى ئەوروپا لە (2016) بۆ كاروبارى پەنابەران بكات.

هەروەها لە ئەگەرى سەركەوتنى ئۆپۆزسيۆن پەيوەندييەكان لەگەڵ ئەمەريكا ئاسايى دەكاتەوە، هەوڵى گێرانەوەى  متمانەى دوو لايەنە دەدات، هەروەك هەوڵيش دەدات توركيا بگێڕێتەوە بۆ پڕۆگرامى فڕۆكەى ئێف 35ى ئەمەريكى.

سەبارەت بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا ئۆپۆزسيۆن بەڵێنى داوە لەسەر بنەماى هاوسەنگى لەگەڵ هەردوولا مامەڵە بكات هەوڵى بەهێزكردنى گفتوگۆى هاوسەنگ و بونيادنەرانە لەنێوانيان بدات.

چاكسازى ياسايى

شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكە گرەنتى سەرەبەخۆيى دادگايان داوە، كە رەخنەگران دەڵێن، "ئەردۆغان و هاوپەيمانەكانى دادگا بۆ چەوسانەوەى ئۆپۆزسيۆن بەكار دەهێنن، ئەوەش تۆمەتێكە حكومەتى توركيا رەتى دەكاتەوە."

هەروەها دەست دەكرێت بە ئامادەكردنى دادوەرەكان بۆ پابەندبوون بە حكومە دەستوورييەكان و دادگاى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ لەكاتى هەڵسەنگاندن بۆ پلە بەرزكردنەوەيان.

هەروەها ئەو دادوەر و نوێنەرانەى لە داواكارى گشتى كە هۆكارى پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤن ئەوەش بۆتە هۆكارى سزادانى دارايى توركيا دەبێت سزاكەى بدەن، هەروەك رێوشوێنى دەستەبەركردن دەگرنە بەر بۆ خێرايى جێبەجێكردنى ئەو حكومانەى دادگادان دەيگرنەبەر لە هەردوو دادگا.

هەروەها چاكسازى لە ئەنجوومەنى دادوەرى نوێنەرانى داواكارى گشتى و هەڵسەنگاندنى زياتر بۆ ئەو دوو ئەنجوومەنە و لێپرسينەوەى زياترى چاودێرى و شەفافيەت دەكرێت.

هەروەك چاكسازى لە ژێرخان و پڕۆسەى هەڵبژاردنى دادگا باڵاكانى وەك دادگاى دەستوورى و دادگاى پێداچوونەوە و ئەنجوومەنى وڵات دەكرێت.

هەروەها هاوپەيمانى ميللەت گرەنتى ئەوە دەكات راگرتن تا كاتى دادگا جيايە، رەخنەگران دەڵێتن، دەسەڵات داران لەسەردەمى ئەردۆغان ئەو رێكارەيان بەخراپ بەكارهێناوە، هاوپەيمانى بەڵێن دەدات مافى رادەربڕين و رێكخستنى خۆپيشاندانەكان قووڵتر بكاتەوە.

سەرچاوە: حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین