كاهوو بۆ تووشبووانی شەكرە بە سوودە تەندرووستی

نوچه‌نێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كاهوو خوراكێكە بۆ تووشبووانی شەكرە بە سوودە، چونكە هەندێك پێكهاتەی خۆراكی تێدایە رێژەی شەكر لە خوێن رێكدەخەن.

بەگوێرەی تویژینەوەیەكی نوێ كاهو و سەوزە گەلاییەكانی تر بۆ نەخۆشی شەكرە بەسوودن، ئەمەش بە هۆی پێكهاتە خۆراكییەكەیەتی كە چەندان ڤیتامینی وەك A  و K لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بڕێكی زۆری ئاو، ئەمانەش هەستی تێربوون بەو كەسانە دەدەن كە دەیخوات.

ماڵپەڕی دەیلی میدیكاڵ ئینفۆ بڵاوی كردووەتەوە كاهو "خاس" دەتوانێ رێژەی شەكر لە خوێندا رێكبخات و هەروەها نابێتە هۆی زیادبوونی رێژەی شەكر لە خوێن. جگە لەمەش كاهوو بڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە و دەتوانێ‌ پارێزگاری لە جەستە بكات و بەرگری لەش بەهێز بكات. ئەمە سەرەڕای چەندان سوودی تری تەندروستی كە لە خواردنی كاهوودا هەیە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین