كامە ڤیتامین پارێزگاری لە سییەكان دەكات؟ تەندرووستی

نوچه‌نێت

تویژینەوەیەكی دانیماركی ئاشكرای كردووە، ڤیتامین كەی (k) رۆڵێكی سەرەكی لە پاراستنی تەندروستی سیییەكان هەیە.

ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، توێژینەوەیەكی دانیماركی ئاشكرای كردووە، ڤیتامین كەی رۆڵێكی گرنگی لە پاراستنی سیییەكان هەیە،بەڵام هێشتا هۆكاری راستەوخۆ نەزانراوە و پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

چەند توێژەرێكی دانیماركی لێكۆڵینەوەیان لەسەر چوار هەزار كەس لە دانیشتووانی كۆپنهاگن كردووە، كە تەمەنیان لەنێوان 24 تا 77 ساڵی بووە. پێوەری لێكۆڵینەوەكە وەرگرتنی شێوەی هەناسەدان بووە، لەگەڵ قەبارەی ئەو هەناسەیەی هەر یەكەیان وەریدەگرێت.

لە ئەنجامدا دەركەوتووە، ئەوانەی كێشەی كەمی ڤیتامین (كەی)یان هەیە، تێكڕای هەناسەدانیان نزمترە و ئەو بڕە هەوایەی كە وەریشی دەگرن كەمتر بووە لەو كەسانەی كە ڤیتامینەكەیان كەم نییە. توێژەرەكان هۆكاری راستەوخۆیان ئاشكرا نەكردووە، كە بۆچی ڤیتامین كەی رۆڵی هەیە لە تەندروستی سییەكان، بەڵكو دووپاتیان كردووەتەوە ئەم پرسیارە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، دەركەوتووە ئەوانەی كێشەی ڤیتامین كەییان نییە تەندروستی سیییەكانیان باشترە. باسیان لەوەش كردووە بە تەرككردنی جگەرە و وەرزشكردن و خۆ دوورگرتن لە هەوای پیس تەندروستی سییەكان باشتر دەبێت.

ڤیتامین كەی چەندان سوودی تری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لە دانەوێلە و سەوزەی گەڵادار و رۆنی رووەكی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین