ژمارەى قوربانیانى هێرشەکەى هۆڵى مۆسکۆ گەیشتە (143) قوربانى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

کرملین ڕایگەیاند ڕووسیا (11) کەسی دەستگیرکردووە لەنێویاندا چوار چەکداری گومانلێکراو هەیە، کە گومان دەکرێت دەستیان هەبوو بێت لە هێرشی تەقەکردنەی دوێنێ شەو لە هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ.

ڕۆژی شەممە (23/ئادار/2023) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، کۆشکی کرملین ڕایگەیاندووە، "دوای هێرشەکەی دوێنی شەو هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەمڕۆ (11) گومانلێکراومان دەستگیر کردووە و پێمان وایە چەند کەسێک دەستیان هەبوو بێت لە ئەنجامدانی تاوانەکە و بە ئامانج گرتنی هاووڵاتیانی سڤیل".

دەزگای ئاسایشی (FSB)ـى رووسى ڕایگەیاند، "لە نێو ئەم گومانلێکراوانەدا چوار چەکدارمان دەستگیر کرد کە بە نیاز بوون بەرەو سنووری ئۆکرانیا بڕۆن، بەڵام ئێمە دەستگیرمان کردن و بۆ مۆسکۆ دەیانگوازینەوە".

لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوەکە لە رووسیا ڕایگەیاند، "بەلایەنی کەم (143) کەس لەو هێرشەدا کوژراون و چەندین کەسی تر بریندار بوون. چەکداران لە هێرشەکەدا بە چەکی ئۆتۆماتیکی تەقەیان لە ئامادەبووانی هۆڵەکە کردووە لە هۆڵى کرۆکسی نزیک پایتەخت. قوربانیان هەندێکیان بەهۆی گولە و هەندێکی دیکەیان بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە کە لە هۆڵەکە دا کەوتووەتەوە گیانیان لە دەستداوە. ڕاپۆرتەکان دەڵێن چەکدارەکان بەنزین بەکارهێناوە لە هەڵگیرسانی ئاگرەکە دا".

شەوی ڕابردوو (22/3/2024) هێرشکرایە سەر هۆڵێکی کۆنسێرت کە نزیکەی (20) کیلۆمەتر لە کرملینەوە دوور بوو. رووسیا هەر زوو هۆشداری دا لە ئەگەری هەبوونی دەستێوەردان یان ئەنجامدانی هێرشەکە لە لایەن ئۆکرایناوە، بەڵام داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند. ئەم هێرشە بە سەخترین هێرشی چەکداری دادەندرێت لە ماوەی (20) ساڵی ڕابردوو دا لە رووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین