ئەمەریکا ئیدانەی هێرشی سەر هێزەکانی دەکات لە عێراق و سووریا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی دوو هێرشەکەی کرد بۆ سەر هێزەکانی لە سوریا و عێراق لە ماوەی کەمتر لە (24) کاتژمێردا.

ڕۆژی سێشەممە (23/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئیدانەی هێرشکردنە سەر سەربازانمان دەکەین لە عێراق و سووریا، ئاشکرایە گرووپە میلیشیاییەکان هیچ ڕێزێک دانانێن بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، "ئێمە دەزانین ئێران پاڵپشتی ئەم گرووپانە دەکات، بەردەوام دەبین لە ڕێگریکردن و فراوان نەبوونی هێرشەکانیان، بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین لە عێراق و سووریا، کارمەند و سەربازانمان دەپارێزین".

ڕۆژی یەکشەممە (2024/4/21) پێنج موشەک لە گوندێکی ناوچەی زووممار ئاراستەی سەربازانی ئەمەریکا کرا لە ناوچەکەدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لینەکەوتەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (2500) سەربازی هەیە لە عێراق و نزیکەی (900) سەربازیشی هەیە لە سنووری سوریا هەیە، سەربازانی هاوپەیمانان لە (2014) دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دووبارە گەڕانەوە ناوچەکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین