حزبوڵاى عێراق هەڕەشەى دەستپێكردنەوەى هێرشەكانى بۆ سەر هێزەكانى ئەمەريكا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حزبوڵاى عێراقى راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، تێيدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هێرشەكانيان بۆ سەر هێزەكانى ئەمەريكا دەست پێ دەكەنەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (22/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، دواى هێرشەكەى چەند رۆژى رابردوو بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان حزبوڵاى عێراق راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، هەڕەشەى دەستپێكردنەوەى هێرشەكان دەكەن.

پەيامنێرى كەناڵى حوڕە بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەكى ئاماژە بەوە دەكات، هيچ راگەيێندراوێك نييە بۆ دەستپێكردنەوەى هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانى ئەمەريكا لە عێراق.

بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق لەگەڵ سەركردەكانى چوارچێوەى هەماهەنگى كە پێكهاتوون لە پارتە شيعەكان و گرووپەكانى حەشدى شەعبى كۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەكە بۆ روونكردنەوە و شرۆڤەكردنى ئەنجامەكانى سەردانەكەيەتى بۆ ئەمەريكا.

كەتيبەكانى حزبوڵا بەشێكن لە حەشدى شەعبى لە ماوەى رابردوو چەندين جار هێرشيان كردۆتە سەر هێزەكانى ئەمەريكا لە عێراق و سووريا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین