سەرۆك وەزيرانى عێراق بۆ پێنج دۆسيە سەردانى ئەمريكا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باسم عەوادى، گوتەبێژى حكومەتى عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكى سەردانەكەى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆكى وەزیرانى عێراق بۆ ئەمەريكا رايگەياند، لەو سەدانە پێنج دۆسيەى سەرەكى نێوان ئەمەريكا و عێراق گفتوگۆى لەسەر دەكرێت، كە يەكێك لە دۆسيەكان پرسى بڕيارەكانى وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا و كاريگەرى لەسەر بانك و قەرزەكانى عێراقە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (24/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى حكومەتى عێراق رايگەياند، محەمەد شياع سوودان لە كۆبوونەوەى لەگەڵ جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا گفتوگۆ لەسەر پەيوەندييەكانى نێوان بەغدا و واشنتن دەكات بۆ دواى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش و پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات لە بوارى ئەمنى و سەربازيى و پرسى پێدانى چەك بە عێراق دەكەن.

عەوادى لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، رێككەوتنى ستراتيژى كە لە (2008) واژۆكراوە كاريگەرى لەسەر لايەنى سەربازيى و ئەمنى و چەكداركردن هەبوو، بەڵام لەوە گرنگتر كۆتاييهێنانە بە ئەركى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە عێراق، كە دۆسيەى لە سەرەکى ئەو سەردانەيە، دووسیەى دیکە گواستنەوەى پەيوەندييەكانە بۆ پەيوەندى گشتگير، بۆ ئەوەش زەمينەى ياسايى تەواو تەواو هەيە.

گوتەبێژى حكومەتى عێراق ئاماژەى بەوەش كرد، لە (2008) لايەنەكانى ئەمنى و سەربازيى و هەواڵگرى كاراكران، بەڵام گواستنەوە بۆ هەماهەنگى لە بوارەكانى وەبەرهێنان و وزە و ئابووريى و كشتوكاڵ و چەندين بوارى ديكە دەگرێتەوە.

بەگوێرەى قسەكانى گوتەبێژەكە، سودانى نايەوێت ئەو سەردانە لەپێناو سەردان بێت، بەڵكوو دەيەوێت ئەو سەردانە بەسەركەوتوويى ئەنجام بدات لەسەر ئەرزى واقيع ئەنجامى كردەيى و كاريگەريى ئەرێنى لەناوخۆى عێراق و ناوچەکە هەبێت.

سەبارەت بە كشانەوەى هێزەكانى هاوپەيمانان لە عێراق عەوادى گوتى، ئەو دۆسيە لەلاى هەردوولا يەكلا بۆتەوە، حكومەتى بەغدا (100) لەو بابەتە جدديە، ناكرێت سەرۆك وەزيران لەو بابەتە موجامەلە بكات، چونكە ئەوە پەيوەستە بە ئايندە و سەروەرى وڵاتەكەمان، هيچ سازشێكى تێدا نييە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین