ئەنجوومەنى ئاسایش بڕیارى ئاگربەستى لە غەزە پەسەند کرد
نوچە نێت
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (25/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، ئەنجوومەنى ئاسایشى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم بڕیارى راگرتنى دەستبەجێى جەنگى غەزەى پەسەند کرد، بەڵام ئەمەریکا دەنگى بە پڕۆژەکە بڕیارەکە نەدا.
ئەمەریکا لەو بڕیارە مافى ڤیتۆى بەکارنەهێنا، بەڵام دەنگى بە پڕۆژە بڕیارەکە نەدا، ئەوەش لە کاتێدایە پێشتر بەهۆى پەنابردنە بە ڤیتۆ ئەو بڕیارە پەخرابوو، ئەوەش دەبێتە یەکەم بڕیار بۆ راگرتنى جەنگە لە غەزە.
ئەو بڕیارە لە کۆى (15) ئەندام دەنگ یەک ئەندام دەنگى نەدا، پڕۆژە بڕیارەکە داوا دەکات دەستبەجێ لە مانگى رەمەزان جەنگ رابگیرێت، کە دەبوو دوو هەفتە پێشتر ئەو بڕیارە بدرێت، بۆ ئەوەى ببێتە ئاگربەستى هەمیشەیى و ئازادکردنى دەستبەجێى دیلەکانى ئیسرائیل.
ئەو پڕۆژە بڕیارە لە ئەنجامى کارکردنى ئەندامە نا هەمیشەییەکانى ئەنجوومەنى ئاسایش بوو کەبە درێژایى کۆتایى هەفتەى رابردوو لەگەڵ ئەمەریکا لە هەوڵدابوون بۆ خۆپاراستن لە هەر پەکخستنێکى ئەو بڕیارە.
پێشتر بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، هەڕەشەى لە ئەمەریکا کرد بوو، کە ئەگەر مافى ڤیتۆ لە ئەنجوومەنى ئاسایش بەکار نەهێنێت، ئەوا شاندى سەربازیى بۆ گفتوگۆ لەسەر هێرشى سەربازیى غەزە رەوانەى ئەمەریکا ناکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment