وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا هۆشدارى دەداتە ئيسرائيل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەى راگەيێندراوێكى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئەنتۆى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى لە ديدارى لەگەڵ يۆاف گالانت، وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، واشنتن دژ بە هێرشى زەمينييە بۆ سەر رەفەح.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، ئەنتۆنى بلينكن بە وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيلى راگەياندووە، دژ بە هێرشى زەمينين بۆ سەر رەفەح لە باشوورى كەرتى غەزە.

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، لە ديدارە وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا ئاماژەى بەوە كردووە، واشنتن دژ بەو هێرشەيە، بۆ ئەوەش جێگرەوەى ديكە هەيە، ئيسرائيل دەتوانێت كارى لەسەر بكات.

دەربارەى دۆخى غەزەش بلنكين گفتوگۆى لەسەر ئەو كردەوە، كە پێويستە دەستەجێ  پێداويستييە مرۆييەكان بۆ هاووڵاتيانى كەرتى غەزە زياد بكرێت.

ئێوارەى دوێنێ دووشەممەش ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى داواى كرد دەستبەجێ هێرشەكان لە مانگى رەمەزان رابگيرێت، ئەوەش وەك ئامادەكراييەك بۆ ئاگربەستى هەميشى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین