ڕووسیا بەتەقاندنەوەى ڕێگە ستراتیژییەکانى ئۆکراینا تۆمەتبار دەکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا بڵاویکردەوە، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، گومان دەکرێ ڕووسیا لە پشتیانەوە بێت، تۆمەتباران هەوڵیانداوە ڕیگا ستراتیژییە گرنگەکان بتەقێننەوە.

ڕۆژی سێشەممە (26/ئادار/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "دوو کەسمان دەستگیر کرد کە بە نیاز بوون ڕێگا ستراتیژییە گرنگەکان بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی ئۆکراینا بتەقێننەوە".

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "گومان دەکرێت ئەوان لە لایەن ڕووسیاوە پاڵپشتی بکرێن و ئامانجیان بوو ڕێگەى گواستنەوەى کەلوپەلە لۆجستییەکان تێک بدەن کە چەک، تەقەمەنی و سووتەمەنی بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا لەو ڕێگەیەوە دەگوازێتەوە بۆ کەمکردنەوەی توانای سەربازی هێزەکانی ئۆکراینا".

دوو ساڵ زیاترە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بەردەوامە، تا دێت هێرشەکان زیاتر دەبن و کاردانەوەی جۆراوجۆر دێتە ئاراوە. لەم ماوەی دواییدا هەردوو وڵات گومانەکانیان بۆ تۆمەتبارکردنی یەکتر زیاتر کردووە و هۆشداری مەترسیدار لە دژی یەک بڵاو دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین