وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا: كۆبوونەوەى بايدن و سوودانى گرنگى خۆى هەيە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە راگەيێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ليژنەى هەماهەنگى نێوان بەغدا و وانشنتن ئامادەكارييەكانيان بۆ كۆبوونەوەى هاوبەشى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق و جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا دەستپێكردووە، وەزيرى دەورەوەى ئەمەريكاش دەڵێت، ئەو كۆبوونەوە گرنگى خۆى هەيە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سەبارەت بەو سەردانە ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردىەوە، خۆشحاڵين بە سەردانى سەرۆك وەزيرانى عێراق و كۆبوونەوەى لەگەڵ جۆ بايدن، كە بڕيارە لە چەند هەفتەى داهاتوو كۆببنەوە.

بلينكن لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، ليژنەى باڵاى هەماهەنگى هەردوو وڵات بەشێكى گرنگە لە چوارچێوەى پەيوەندييە گشتگيرەكانى نێوان بەغدا و ئەمەريكا.

دەربارەى هاوبەشى هەردوو وڵاتيش رايگەياند، هاوبەشيمان لە چەندين لاوەيە، كاريگەرى راستەوخۆى لەسەر ژيانى هاووڵاتيانى ئەمەريكا و عێراقەوە هەيە، كە ئاو و وزە و ژينگە و خزمەتگوزارييەكان بەشێكى سەرەكين لەو هاوبەشيانە.

دەربارەى پێگەى عێراقيش وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا گوتى، "عێراق هاوبەشێكى گرنگمانە، بايەخى زۆرى لە سەقامگيرى ئەو ناوچەيە هەيە."

بڕيارە لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق سەردانى كۆشكى سپى بكات و لەگەڵ جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا كۆبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین