ئەمەریکا سنوورى بۆ پێدانى چەک بە ئیسرائیل داناوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چارڵس کیو بروان، فەرماندەى سوپاى ئەرکانى هاوبەشى ئەمەریکا، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئیسرائیل هەموو ئەو چەکانەى داواى کردووە پێى نەدراوە.

ئەمڕۆ هەینى (29/ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، چاڵس رایگەیاند، ماوەیەکى زۆرە واشنتن ساڵانە بە بڕى سێ ملیار و (800) ملیۆن دۆلار پێداویستى سەربازیى بە ئیسرائیل دەفرۆشێت، ئەمەریگا گەیاندنى پێداویستییە سەربازییەکانى خێراکرد، بەڵام هەندێک لە دیموکراتەکان و کۆمەڵێک ئەمەریکى بەرەگەز عەرەب رەخنەیان لە پاڵپشتییەکانى ئیدارەى جۆ بایدن گرت.

بروان لە بەشێکى دیکەى قسەکانى رایگەیاند، هەندێک لە دەمەزراوە رۆژنامەوانییەکانى پەیوەست بە بەرگرى و ئاسایش هۆکارى پێنەدانى ئەو چەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمەریکا تواناى پێدانى نییە، یاخود نایەوێت لەو کاتەدا پێى بدات.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەشێکى کاریگەرى لەسەر ئامادەسازییەکانى سوپاى ئەمەریکا دەبێت.

لە لایەکى دیکەوە گریل دورسى، فەرماندەى دەریایى ئەمەریکا دەڵێت، هەڵسەنگاندنمان بۆ رێژەى پێداویستى سەربازیى و کاریگەرییەکانى لەسەر ئامادەکارییەکان دەکەین، بۆ ئەوەى تواناکانمان لە پێدانى هاوکارییەکان دیارى بکەین، چونکە هیچ گۆڕانێک لە سیاسەتى ئەمەریکا درووست نەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین