کۆنگرێس بۆ جۆ بایدن: هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرینگە لە ناوچەکە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

هەشت کۆنگرێسمانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە جۆ بایدن دەکەن و بە توندى ناڕەزایی خۆیان لە بانگهێشتکردنى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆشکى سپى دەردەبڕن.

ڕۆژى (28-3-2024) هەشت کۆنگرێسمانی ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کرد لەبارەی کۆبوونەوەى  محەمەد شیاع سوودانی کۆشکى سپى  و دەڵێن، ئێمە نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەبارەی میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی دەردەبڕین.

بەپێى ناوەرۆکى نامەى ئەو هەشت کۆنگرێسمانی ئەمریکا داوا لە سەرۆکى ئەمەریکا دەکەن، پشتیوانی لە کورد بکرێتە پێشمەرجی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە نامەکەدا هاتووە، دەبێ دەستبەجێ کەمکردنەوەی نفوزی ئێرانی و پاڵپشتی هاوبەشە کوردەکانمان بکەیتە پێشمەرج بۆ هەر سەردانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق. وە دەبێ وابکەیت دەسبەجێ عێراق بەشە پارەی کوردستان بدات و وابکات ئەو نەوتە گلدراوە بفرۆشرێت کە لە بەندەری جەیهان ماوەتەوە.

هەروەها دەشڵێن، هێشتا حکوومەتی عێراقی نزیکترین دۆستی ئێرانە و ساڵانە سێ ملیار دۆلار دەداتە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی. ئەو میلیشیایانە زیاتر لە 180 جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەمریکییەکان و هەروەها کوردستان.

چاوپۆشی لەوە دەكەن كە عێراق کارەبا و گازی سرووشتی لە ئێران دەکڕێت و دۆلاری دەداتێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین