ئەردۆغان سەردانى كۆشكى سپى دەكات تورکیە

نوچەنێت

بەرپرسانى توركيا و ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە بڕيارە لە نۆى مانگى ئايارى ئەمساڵ جۆ بايدن لە كۆشكى سپى پێشوازى لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا بكات، ئەوەش لە ماوەى چوار ساڵى رابردووى سەرۆكايەتى بايدن بە يەكەم سەردانى فەرمى دادەندرێت، بەرپرسانى هەردوو وڵات جەخت لەسەر پابەندى لايەنى بەرانبەر هاوپەيمانى دەكەنەوە.

هەينى (29/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، دواى ماوەيەكى زۆر لە ناكۆكى بڕيارى سەرۆكى ئەمەريكا لە كۆشكى سپى پێشوازى لە ئەردۆغان بكات، ئەو سەردانەش لەدواى كەمبوونەوەى ئاڵۆزييەكانى نێوان هەردوو وڵاتە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە بەرپرسێكى ئەمەريكى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو كۆبوونەوە دەرفەتێكە بۆ ئەوەى توركيا رێگە نەدات هيچ كاڵايەك لە رێگەى وڵاتەكەى بۆ رووسيا بچێت.

لە بەرانبەردا بەرپرسانى توركيا جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئەو سەردانە دەفەتێكە لەبەردەم پەيوەندييە دوو قۆڵييەكانى هەردووڵات.

بەرپرسانى توركيا لە لێدوانەكانيان هيواخوازن، ئەو سەردانە ببێتە دەرفەتێك بە هەماهەنگى زياترى نێوان ئەنقەرە و واشنتن تاوەكوو هاوپەيمانيان  بەهێزن بكەن. 

لە لايەكى ديكەوە بەرپرسێكى ئەمەريكى دەربارەى ئەو سەردانە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو سەردانە بۆ ئەوەيە تاكوو بايدن ئاگادار بێت، ئەنقەرە تا چەند دەتوانێت بە سزاكانى سەر ئەو كاڵانەيە بۆ رووسيا رەوانە دەكرێت پابەند بێت، بەتايبەت مادە كيمياويەكان و مادەى ديكە كە بۆ بوارى تەقەمەنى و پێداويستى ديكەى مەدەنى بەكاردێت.

پێشتر ئيدارەى واشنتن سزاى چەند كۆمپانيا و بزنسمانێكى توركى دابوو بەهۆى پەيوەندى بازرگانيان لەگەڵ رووسيا.

بەهۆى ناكۆكييەكانى نێوان هەردوو وڵات دواى چوار ساڵ لە ماوەى سەرۆكايەتى جۆ بايدن، ئەوە يەكەم سەردانى فەرمى رەجەب تەيب ئەردۆغان دەبێت بۆ ئەمەريكا، پێشتر چەند جارێك لە پەراوێزى كۆبوونەوە گشتييەكان كۆبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین