ئیسرائیل هێرشى کردە سەر ئێران ئێران

نوچە نێت

چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەى ئەسفەهان بنکەى هەشتەم شکارى سەربازیى ئاسمانى لە روویداوە، سەرچاوە فەرمییەکانى ئیسرائیلیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، هێرشیان کردۆتە سەر چەند شوێنێک لە ئێران.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى (19ـ 4 ـ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردوە، دەنگى چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەى ئەسفەهان  بیستراوە، بەرپرسێکى ئەمەریکیش شەوى رابردوو رایگەیاند، مووشەکانى ئیسرائیل چەند شوێنێکیان کردە ئامانج.

سەبارەت بە شوێنى هێرشەکانیش ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ئاماژەى بەوە کردووە، ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر کوورە ئەتۆمییەکانى ئێران.

بەگوێرەى سەرچاوەکان زۆربەى پێگە ئەتۆمییەکان لە پارێزگاى ئەسفەهانە، شوێنى سەرەکى پڕۆگرامى پیتاندنى یۆرانیۆمى ئەو وڵاتە، لەدواى هێرشەکان زۆربەى گەشتە ئاسمانییەکان ئاراستەى ئاسمانى ئێرانیان گۆڕی زۆربەى گەشتە ئاسمانییەکانیانى ئەو وڵاتەش وەستا.

لە لایەکى دیکەوە کەناڵى فەرمى ئێران بڵاوى کردەوە، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە پارێزگاى ئەسفەهان و ناوەڕاستى ئەو وڵاتە بیستراوە، گەشتە ئاسمانییەکانیش لە چەند شارێک وەستاون.

لەدواى ئەو هێرشە ئێران سیستەمى بەرگرى ئاسمانى لە چەند ناوچەیەک کاراکرد، گوتەبێژى رێکخراوى ئاسمانى ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە چەندین درۆنى بچووکیان بەسەرکەوتووى تێکشکاندووە.

لە هەفتەى رابردوو ئێران بە مووشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشێکى فراوانى کردە سەر ئیسرائیل، بەرپرسانى ئیسرائیلیش هەڕەشەى وەڵامى توندیان لە ئێران دەکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین