شاندێکی باڵای کۆریای باکوور سەردانی تاران دەکات ئێران

نوچەنێت

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور رایگەیاند، کە شاندێکی بەرپرسانی کۆریای باکوور بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی سەردانی ئێران دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (24/نیسان/2024)، رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور رۆژی سێشەممە رایگەیاند، کە شاندێکی بەرپرسانی کۆریای باکوور بەسەرۆکایەتی یۆن جۆنگ هو، وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی، بەمەبەستی سەردانی ئێران، پیۆنگیانگی بەجێهێشتووە. بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، کۆریای باکور و ئێران، هەمیشە بەوە تۆمەتبارکراون، کە بە لە بواری بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک بە تایبەت لە بواری تەکنەلۆژیا و دروستکردنی پارچەکانیدا هاوکاری یەکتر دەکەن.

رۆیتەرز، مانگی رابردوو رایگەیان، ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستیکی لە زەوی بۆ زەوی بەهێزی بە رووسیا داوە، ئەمەش بۆ قووڵبوونەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات، یارمەتیدەرە.

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن، کە رووسیا لە مووشەکی دروستکراوی کۆریای باکوور لە شەڕی کیێڤ بەکاریهێناوە. بەڵام پیۆنگ یانگ ئەو جۆرە هاوکارییەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکور، یۆن جۆنگ هۆ، سەرەتای ئەم مانگە بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی مۆسکۆی کردووە.

کۆمەڵێک لە شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە چاودێرن لەسەر سزاکانی کۆریای باکوور لە ساڵی 2020 رایانگەیاند، کە ئێران و کۆریای باکور لە ساڵی (2019)ـەوە هاوکارییەکانیان لە بواری پەرەپێدانی مووشەکی دوور مەودا و گواستنەوەی پارچەکانی ئەم مووشەکانەیان دەستپێکردووەتەوە.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین