گەڕووسی: تاران زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی یۆرانیۆمی پێویست بۆ بۆمبی ئەتۆمی ئێران

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، کە کۆماری ئیسلامی دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویست کە بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات بەدەستبهێنێت.

رۆژی سێشەممە (23/نیسان/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، رافائل گەڕووسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی دویچەولەی ئەڵمانی رایگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی دەتوانێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویست کە بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات بەدەستبهێنێت.

گەڕووسی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لە ئاستێکی نزیک لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە جێگەی نیگەرانی ناوبرد و لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە، کە ناتوانرێت راستەوخۆ بەو ئەنجامە بگەین، کە کۆماری ئیسلامی چەکی ئەتۆمی هەیە یان لە هەفتەکانی داهاتوودا بەدەستی دەهێنێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ساڵی رابردوو، نهێنییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نیشان دەدەن، کە ئێران بە رێژەی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێنراو تا پاکی 60٪ بۆ سێ بۆمبی ئەتۆمی هەیە.

عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، سێ مانگ پێش ئێستا، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەستکەوتی کۆماری ئیسلامی لە توانای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی پشتڕاست کردەوە و گوتی "هەموو قۆناغەکانی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیمان لەبەردەستە".

گەڕووسی لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ دۆیچەولە، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو ئاژانسی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردن "تا ئەو رادەیەی کە پێویستە" دەستی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ناگات.

گەڕووسی لە "دۆزینەوەی چاوەڕواننەکراوی یۆرانیۆم" لە هەندێک دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خستەڕوو-و هۆشداریدا کە ئەم پرسە گومان لە بەرنامەی ناوکی ئێران دروستدەکات.

زوهار پالتی، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگریی مۆساد، لە چەندرۆژی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز رایگەیاند، هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وەک بژاردەیەک لەسەر مێزی ئیسرائیلە.

لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیان بە ئەگەری کەڵک وەرگرتن لەبواری سەربازی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان کردووە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین