راگەیاندنەکانى ئێران: کورە ئەتۆمییەکانمان پارێزراون ئێران

نوچە نێت

راگەیاندنەکانى ئێران لە زارى بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە، کوورە ئەتۆمییەکانمان لە هێرشەکانى ئەمڕۆ بۆ سەر شارى ئیسفەهان پارێزروان. بەرپرسێکى ئەمەریکاش دەڵێت، پێشوەختە زانیارییان لەسەر ئامادەکارییەکانى ئەو هێرشانە هەبووە.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى (19ـ 4 ـ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرچاوە ئێرانییەکان رایانگەیاندووە، کوورە ئەتۆمیییەکانى ئەسفەهان بە تەواوى پارێزراون، ئەو هەواڵانەى باس لە بە ئامانجگرتنیان دەکەن دوورن لە راستییەوە.

دەربارەى شوێنى هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانى، بەرپرسێکى ئەمەریکى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر کوورە ئەتۆمییەکانى ئێران.

لە لایەکى دیکەوە کەناڵ 12 ى ئيسرائيلى بڵاوى کردەوە، ئێستا لە بارەگاى وەزارەتى بەرگرى لە تەلئبەبی کۆبوونەوە، سەبارەت بە بەشداربووانى ئەو کۆبوونەوە، کەناڵەکە هیچ وردەکارییەکى نەخستۆتەڕوو، بەڵام دۆخى بێ دەنگى بەسەر ئیسرائیل زاڵە.

پێشتر بەرپرسێکى ئەمەریکى رایگەیاندبوو، ئاگادارى ئەو راپۆرتانەن لەسەر هێرشەکان ئیسرائیل بۆ سەر ناوخۆى ئێران.

دەربارەى زیانەکانى ئەو هێرشانەى ئیسرائیل بۆ شارى ئیسفەهان، بەرپرسانى هەردوولا هیچ وردەکارییەکانیان لەسەر قەبارەى زیانەکان بڵاونەکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین