ئەمەريكا: هيچ هێرشێكمان بۆ سەر حەشدى شەعبى ئەنجام نەداوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ناوەندى سەركردايەتى ئەمەريكا (سەنتۆكم) راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، تێيدا رەتى دەكاتەوە هێرشەكانى شەوى رابردوو بۆ سەر حەشدى شەعبى ئەوان ئەنجاميان دابێت.

ئەمڕۆ شەممە (20/نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، هێرشەكانى سەر بنكەى سەربازيى سەر بە حەشدى شەعبى لەلايەن هێزە ئاسمانييەكان ئەمەريكا لە باشوورى بەغدا ئەنجام نەدراوە.

سەنتكۆم لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكەى دەڵێت، ئەوانەى پێيان وايە ئەمەريكا هێرشيان كردۆتە سەر حەشدى شەعبى راست نييە، ئەمەريكا هيچ هێرشێكى ئاسمانى لە عێراق ئەنجام نەداوە.

دواى حەشدى شەعبى راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، چەند تەقينەوەيەك لە بنكەى كاليسكۆى سەربازى لە رێگەى باشووكرى پارێزگاى بابل رووى دا، تيمى لێكۆڵينەوە دەست بەجێ دەستيان كردووە بە لێكۆڵينەوە كردووە، بۆ گەيشتن بە ئەنجامى لێكۆڵينەوە و زيانەكانى مادەييەكانى و گيانييەكان.

لە لايەكى بەربرسێكى سەربازيى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەند كۆگايەكى چەك و تەقەمەنى لەو شوێنە هەيە، بەهۆى ئەو بۆردوومانە تەقيتەوە، تا ئێستاش دووكەڵ لە چەند شوێنێك بەرزدەبێتەوە.

شەوى رابردوو هێرش كرايە سەر بنكەكانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى بابل، تا ئێستا هيچ لايەنێك بە فەرمى بەپرسيارێتى خۆى لەو هێرشانە رانەگەياندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین