بۆ یەکەم جار ئەمەریکا یۆرانیۆمی بەرهەم هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، توانیمان سەرکەوتوو بین و بۆ یەکەم جار یۆڕانیۆم لە وێستگەیەک لە باشووری ئۆهایۆ بەرهەم بهێنین.

ڕۆژی شەممە (20/نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی ڕاگەیاند و گوتی، "ناتوانین بەردەوام پشت بە هاوردەکردنی یۆرانیۆم لە ڕووسیا ببەستین، وێستگەیەک لە باشووری ئۆهایۆ بۆ یەکەم جار (90 کیلۆگرام) یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرهەم هێناوە".

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە وزانە گرنگی خۆی هەیە، نەوەی داهاتووی پێویستی پێدەبێت. تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم لەم وێستگەیەدا پەرەی پێدەدرێت و زیاتر دەبێت".

کۆتایی ساڵی ڕابردوو کۆشکی سپی داوای لە کۆنگرێس کرد (22) ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی وزەی ئەمەریکا و بەرهەم هێنای یۆرانیۆم. ئیدارەیبایدن پیتاندنی یۆرانیۆمی بە، "بابەتێکی ئاسایشی نیشتمانی وەسف کرد و گوتی پشتبەستن بە سەرچاوەکانی یۆرانیۆمی ڕووسیا مەترسی لەسەر ئابووری ئەمەریکا دروست دەکات".

پێشتر ئەمەریکا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە هاوردەکردنی یۆرانیۆم ؛لە ڕووسیا دەبەست و بڕە پارەیەکی زۆری تێدەچوو، بەڵام بە بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم و لە داهاتوودا زیادکردنی بەرهەمەکەی ئەمەریکا برەو بەو کەرتە دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین