سەرۆكى ميسر پەيامێك بۆ سەرۆكى توركيا دەنێرێت تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆ كۆمارى توركيا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسر گفتوگۆيان لەسەر پەيوەندييەكانى هەردوو وڵات و هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر غەزە كرد، وەزارەتى دەرەوەى ميسر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، عەبدولفەتاح سيسى، پەيامێكى بۆ سەرۆكى توركيا ناردووە.

شەممە (20/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، عەبدولفەتاح سيسى لە رێگەى وەزيرى دەوەرەى وڵاتەكەى پەيامێكى بۆ ئەردۆغان ناردوو، لە پەيامەكەى ستايشى ئاساييبوونەوەى پەيوەەندييەكانى نێوانيان دەكات، باسى لەوەش كردووە، لە نزيكترين دەرفەتى گونجاو سەردانى توركيا دەكات.

سەبارەت بەو سەردانەى وەزيرى دەرەوەى توركيا لە چوارچێوەى ئامادەسازييە بۆ سەردانى سەرۆكى ميسر، كە لەسەر بانگهێشتى ئەردۆغان بۆ يەكەم كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى باڵاى ستراتيژى لە توركيا بەڕێوە دەچێت.

سەرۆكايەتى توركيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ميسر بايەخى گەورەى بۆ بەهێزكردنى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هەيە، كە ئێستا لە ساڵى رابردوو لە حەوت مليار دۆلار نزيك دەبۆوە، هەنگاوەكان بەرەو ئەوەن لە چەند ساڵى داهاتوو بگات بە (15) مليار دۆلار.

لە بەشێكى ديكەى كۆبوونەوەكە هەردوولا جەختيان لەسەر گرنگى هەماهەنگى نێوان توركيا و ميسر سەبارەت بە دۆخى ليبا و جێبەجێكردنى بڕيارە نێودەوڵەتييەكان سەبارەت بە قەيرانى ئەو وڵاتە، سەبارەت بە دۆخى سوودان سامح شوكرى باسى لە هەوڵەكانى قاهير كرد بۆ پارێزگارى لە داڕوخانى دامەزراوەكانى ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین