عەلی خامنەیی: ئێران دەسەڵاتی خۆی پیشانی ئیسرائیل دا ئێران

نوچەنێت

عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، ئێران توانی هێزی خۆی پیشانی ئیسرائیل بدات، سوپاسی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان دەکەم لە بەرانبەر سەرکەوتنیان لە هێرشی سەر ئیسرائیل.

ڕۆژی یەکشەممە (21/نیسان/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بۆ هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و گوتی، "سوپاسی هێزە چەکدارەکان دەکەم لە ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ سەر ئیسرائیل، گرنگ نییە چ ئامانجێکمان پێکاوە، گرنگ ئێران هێزی خۆی پیشانی ئیسرائیل داوە".

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشیگەیاند، "هێزە چەکدارەکانمان بە تێچوویەکی کەم دەستکەوتی باشیان بەدەست هێناوە، داوا دەکەم هەمیشە داهێنانی نوێی سەربازی بکەن و هەموو ڕێگەیەک بگرنە بەر بۆ فێربوون و شارەزا بوونی ئەو تاکتیکانەی دوژمن بەکاریدەهێنێت".

لە سەرەتای مانگی نیسانەوە هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل لە دژی یەک بەردەوامیان هەیە، هەردوو وڵات هۆشداری بە یەکتر دەدەن و هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر، دواترینیان هێرشی ئیسرائیل بوو بۆ سەر چەند شوێنێکی ئەسفەهان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین