دەوڵەت باخچەلی: لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانییەکان پێویستە دەم پارتی دابخرێت تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی لە پەیامێکیدا رایگەیاند، "پێویستە دۆسیەکی نوێ تۆماربکرێت لە دژی دەم پارتی بەیەکجاری ئەم پارتە دابخرێت و پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەکان هەڵبگیرێت."

ئەمرۆ دووشەممە (22/نیسان/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەهەپە دووبارە دژایەتی خۆی بەرامبەر بە دەم پارتی دەربڕی لە پەیامێکیدا رایگەیاند، "ئەرکی سەرشانی میللەتەکەمان و مێژوو باوباپیرانمانە لەمەوبەدوا هیچ کات بەفیرۆنەدەن دۆسیەی داخستنی دەم پارتی تۆمارکەن لەدژیان بۆ داخستنی ئەم پارتە."

باخچەلی لەبەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد، "میللەتەکەمان توڕەیە بەرامبەر بەو بێرێزییەی بە ئاڵای وڵاتەکەمان کراوە ئەو کەسانە ناتوانن ئاڵای تورکیا لە رەگەزنامەی تورکیا قەبوڵ بکەن بۆیە دەبێت کات بە فیرۆنەدەین لەدوای هەڵبژاردنی ناوخۆی وڵایەکەمان پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی دەم پارتی لاببردرێت و دەسەڵاتیان لێبسێندرێتەوە." 

سەرۆکی مەهەپە راشیگەیاند، "شوێنی ئەوانە نابێتەوە لە پەرلەمانی وڵاتەکەمان کە پاڵپشت و هاوکاری تیرۆر دەکەن، ئەمانە درێژکراوەی ڕێکخراوی خیانەتکار و تیرۆرستن بەرامبەر بە عەسکەرەکانمان چەک رادەکێشن و ئەمانە هیچ وشەیەکیان نییە بۆ وتن و دیموکراسی." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین