شێخ شامۆ شێخ نەعەمۆ گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

شێخ شامۆ شێخ نەعەمۆ، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکی بنکەی رۆشنبیریی لالش بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ سیشەممە (18/کانوونى دووەم/2022)، دوای چەنیدن رۆژ تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ ئەمڕۆ لە یەکێک نەخۆشخانەکانى تورکیا گیانى لەدەستدا.

شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ بۆ ماوەى (20) رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدابوو، كه‌ به‌ توندی تووشی  ڤایرۆسى كۆرۆنا ببوو.

جێگەى ئاماژەپێدانە، شێخ شامۆ شێخ نەعەمۆ لە کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بووە ڕاوێژکارى سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییان، هاوکات سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیری لالش و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین