قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ بەغدا نزیکین لە ڕێککەوتن کوردستانی

نوچەنێت:

قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوستاندکارى هەرێم، دواى چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا ڕاگەیاند، "نیزیکن لە ڕێککەوتنى کۆتایى لەگەڵ بەغدا."

جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەدرەنگانى شەوى ڕابردوو (2) حوزەیران، لە تویتێکدا ڕاگەیاند، "ئه‌مشه‌و له‌ به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌ولێر و نزیكن له‌رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌."

هەروەها دەشڵێت، "نیازپاکی لە هەردوو لاوە لە پابەندبوون بە دەقی یاساکە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم-یش دەباتە قۆناغێکی نوێوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین