مەسرور بارزانى دواى ڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا: لەمڕۆوە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا پتەوتر دەبێت
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى نیسان/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی واژۆکرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ سەردەمێکی نوێی هاوکاریی بەهێز و بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا."
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى پەیامەکەیدا دەڵێت، "سوپاسی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم بۆ ڕۆڵی گرنگی و پشتیوانی بەردەوامی، هەروەها سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی."
دەقى پەیامەکەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
لە کۆبوونەوەکەماندا لە بەغدا، سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتیەکەی و ڕۆڵە سەرەکییەکەی لە نوێبوونەوەی هاوکاری لە نێوانماندا. ئەم رێککەوتنە، خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو وڵات دەکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە. هەردوولامان هاوڕاین کە ئێستا چوارچێوەیەکمان هەیە بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵ، هەروەها دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا، گفتوگۆکان لەسەر یاسایەکی نوێی فیدراڵی تایبەت بە نەوت و گاز دەست پێبکەن.
کێشە و ئاستەنگەکانی ئەم دواییانەی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیانی بە کۆی وڵات گەیاندووە. بەڵام ئەم ڕێککەوتنە، دەبێتە هۆی ئەوەی داهاتی زۆر پێویست دەستەبەر بکات. هەڵوێستی ئێمه هەمیشه کارکردن بووه لەگه ڵ عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک که لە چوارچێوەی دەستووردا، ڕێز له مافەکانمان بگیرێت. بێگومان ڕۆڵی دیار و گرنگی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، هێزێکی تایبەت بەم ڕێککەوتنە دەبەخشێت.
لە ئەمڕۆوە، پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا پتەوتر دەبێت و دەتوانین دەست بە سەردەمێکی نوێی متمانە و هاوکاری بکەین. هەروەک بەڕێز سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ ڕایگەیاند، ئێستا دەبێت جەختمان لەسەر فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر بێت بە شێوەیەک ، کە سوودی بۆ هەموو گەلی عێراق هەبێت.
سوپاسی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم بۆ ڕۆڵی گرنگی و پشتیوانی بەردەوامی، هەروەها سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی. سوپاسی شاندی تەکنیکی هەردوولاش دەکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، كە بە شێوەیەکی زۆر چڕ کاریان کرد بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە بە ئەنجام بگەیەنن و هیوادارم لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو خەڵکی عێراقدا بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/4/4
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment