سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانى هەولێر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی ئەم هەفتەیە بە سەردانێکى بە فەرمى دەگاتە بەغدا، دواتریش سەردانى هەرێمى کوردستانی دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/شوبات/2023) بەپێى هەواڵێکى رووداو، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووە ڕۆژی چوارشەممە (1-3-2023) سەردانی بەغدا دەکات و ڕۆژی پێنجشەممە (2-3-2023) لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر دەگاتە  هەرێمی کوردستان.

لە چوارچیوەى سەردانییەکەیدا، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان وا بڕیارە لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە دەبێتەوە، دواتریش سەردانى کەمپی ئاوارەکانی جەدعە لە سنوورى پارێزگای مووسڵ دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین