پارتی: ئەوەی کردوومانە لە بەرژەوەندی لایەنەکانی ترە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی                               

پەرلەمانتارێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوان دەیان توانی لیژنەکانی پەرلەمان بەپێی سیستەمی ١،٧ دابەشبکەین، بەڵام لەبەر بەژەوەندی گشتی سیستەمی ١،٤ یان هەڵبژاردوو.                             

ڕۆژی سێشەممە ١٢-٣-٢٠١٩ لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئەو ١٤ لیژنەیەی کەمابوون بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرا، دابەشکردنی لیژنەکان بەپێی سیستەمی سان تلیگۆ ١،٤ بەسەر فراکسیۆنەکانی پەرلەماندا، دابەشکراون.                                                                                                                                

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، موحسین دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند”سێ سیستەمی سان تلیگۆ، هەیە بۆ دابەشکردن پۆستی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ١،٧ و ١،٦ و ١،٤ ئێمە سیستەمی ١،٤ مان پەیڕەو کردووە کەباشترین سیستەمە و سەرجەم فراکسیۆنەکان لێی سودمەند بوون”.                                                     

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت”ئەگەر سیستەمی ١،٧ مان پەیڕە و بکردایە، ئەوکاتە زۆربەی لیژنەکان بۆ پارتی و یەکێتی و گۆڕان دەبوو، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە لیژنەکاندابن سیستەمی ١،٤ مان هەڵبژاردووە”.                                                                                         

 موحسین دۆسکی هەروەها گوتی، ئەوان دەیان توانی بەپێی یاسا سیستەمی ١،٧ پەیڕە و بکەن و هیچ کێشەکی یاسایشی نەدەبوو، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی فراکسیۆنەکانی دیکە سیستەمی ١،٤ یان هەڵبژاردووە.                                                                                                                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com