ئەمریکا کارمەندەکانی لە هەولێر و بەغدا دەکشێنێتەوە

0

نوچە-رۆیتەرز

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە،١٥ی مەی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بڕیاری کشانەوەی ژمارەیەک لە کارمەندانی خۆی لە عێراق و هەولێر دەرکردووە.

راگەیێندراوەکە بە ئاماژەدان بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی هەولێر، جەختی کردۆتەوە سەر کشانەوەی ژمارەیەک لە کارمەندانی ناپێوست.

هەروەها تێیدا هاتووە، کە دەرکردنی ڤیزای ئاسایی بۆ هاووڵاتیانی عێراق بە شێوەی کاتی رادەگیرێت.

وەزارەتی دەرەوە جەختیش دەکاتەوە، کە بە زووترین کات کارمەندانی ناپێویست خاکی عێراق جێبهیڵن.

ئەمە هاوکاتە لە گەڵ هۆشداری ئەمریکا، لەبارەی ئەگەری هێرشی  گروپە میلیشاییەکانی بۆ سەر هێزەکانی لە عێراق.

فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمرۆ رایگەیاند کە هێزەکانیان لە عێراق لە بەرزترین پلەی ئامادەباشیدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com