حکومەتی هەرێم ئیدانەی هێرشکردنەسەر سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها دەکات

0

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ سعودیه‌ ئیدانه‌ ده‌كات.

لە پەیامەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە “به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه موشه‌کییه‌ ده‌که‌ین، که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ١٢-٦-٢٠١٩ كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

دوێنێ چوارشەممە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن (حوسییەکان)، هێرشێکی موشەکییان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئه‌بها له‌  شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com