نه‌وزاد هادی ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌

0

نوچه‌

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، دەستلەکاردەکێشێتەوە، و ئەمڕۆ بەمەبەستی ماڵئاوایی کردن سەردانی ئەنجوومەنی پارێزگای کرد و بڕیاره‌ د. فرسەت سۆفی ئەو پۆستە وەربگرێت.

نەوزاد ھادی، ساڵی ١٩٣٦ لەشاری ھەولێر لە دایک بووە، لەساڵی ٢٠٠٤ەوە تائێستا پارێزگاری ھەولێرە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە.

به‌گویڕه‌ی زانیارییه‌كان، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ (دووشەممە ٩/٩/٢٠١٩) سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری کردووه‌ و ئەمەش بەمەبەستی ماڵئاوایی کردن بەهۆی ئەوەی دوایی ١٥ ساڵ دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

بڕیاروایە ڕۆژی چوارشەممە ١١/٩/٢٠١٩، د. فرسەت سۆفی، ئەو پۆستە وەربگرێت و هەمان رۆژ متمانەی ئەنجوومەنی پارێزگای پێببەخشرێت و وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دەستبەکار ببێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com