عێراق: دژی ئیسرائیلین

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، نیگەرانی وڵاتەکەی لەبارەی ئامادەبوونی سەربازی لە کەنداو دەخاتەڕوو.

محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەیانێکدا دژایەتی خۆی لەگەڵ هاتنی هێزی سەربازی ئسیرائیل بۆ کەنداو خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی عێراق، لەم بارەیه‌وە گوتی: دژ بە ئامادەبوونی ئیسرائیل لە ئاوەکانی کەنداو، لە ژێر ناوی هەر جۆرە هاوپەیمانی و هەواڵبەندییەکداین، چونكه‌ هاتنی ئیسرائیل بۆ ناوچەکە جێی نیگەرانیە.

ئەم هەڵوێستەی حەکیم لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی رابردوودا ئیسرائیل چەندین جار هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەرژەوەندیيەکانی ئێرانی لە سەر خاکی عێراق کردووتە ئامانج.

ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێران راگەیاندووە، کە لە لایەن  ئەمریکاوە سەرکردایەتی دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com