دوو وەزیر دەست لەکاردەکێشنەوە

0

نوچەنێت

بڕیارە دوو وەزیری حکومەتی عێراق دەست لەکار بکێشنەوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢-٩-٢٠١٩، پەرلەمانتارێکی عێراق راگەیاند، دوو وەزیری حکوومەتی عێراق دەیانەوێ دوای دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، دەست لەکار بکێشنەوە.

ئەگەرچی لەم لێدوانەدا ناوی وەزیرەکان نەزانراوە، بەڵام پەرلەمانتارەکە رایاگەیاندووە، ئەگەر نامەی دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەشکرد، پەرلەمان داوای هۆکارەکەی دەکات، بۆ ئەوەی دڵنیا بێ لەژێر هیچ گوشارێکی لایەنە سیاسییەکان، ئەو بڕیارەیان نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com