جیهان هاتە دەنگ

0

نوچە-ئاژانسەکان

هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە.

میسر، بە توندترین ڕستەکان ئەم هێرشەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، قابیلی قبوڵ نییە و پیشێلکردنی سەروەری وڵاتی سوریایە.

میسر هەروەها دەڵیت، ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارە و دەبێ هەڵوێستی هەبێت.هەرچۆنێک بێت  پاراستنی ئاسایشی جیهان لە ئەستۆی ئەم ئەنجومەنەیە.

جەزایر، هاوسۆزی خۆی بۆ وڵاتی سوریا دەربڕیوە و جەخت دەکاتە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا. جەزایر رایگەیاند،  دەستدرێژی بۆ سەر خاکی وڵاتان  ڕەتدەکەینەوە.

لە لایەکی دیکەوە ،وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، ئیدانەی ئەم هێرشانەی تورکیای کرد دەڵێن، هێرش بۆ سەر خاکی وڵاتێکی عەرەبی، جۆرێکە لە داگیرکاری.

لوبنان هەروەها داوای کردووە، کە تورکیا  پشوودرێژ بێت و بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

کۆمیساریای یەکێتی ئەوروپاش داوای کردووە، کە لایەنەکانی ئەم بەریەککەوتنە پشوودرێژ بن، چونکە بەردەوام بوونی هۆکاری تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و بەهێزبوونی گروپە تیرۆریستیەکانە.

ئەڵمان رایگەیاند، تورکیا سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە خستۆتە مەترسییەوە. هەروەها لەبارەی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە ئەنجامی ئەم هێرشە هۆشداری دەدات” هێرشەکەی تورکیا لێشاوی پەنابەران و کارەساتی مرۆیی بەدواوە دێ”.

وەزیری کاروباری یەکیتی ئەوروپا لە فەڕەنسا، دەڵێت” هەر یەک  لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا، بەیاننامەی هاوبەش لەبارەی ئەم دەستدرێژیەی تورکیا دەردەکەن”.

سەرۆکوزیرانی ئیتاڵیاش هەڵوێستی خۆی وەرگرت و ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا  ئاسایشی ناوچەکە لە باردەبات و زیان بە خەڵکی مەدەنی دەگەیەنێ.

هەر یەک لە وڵاتانی هۆڵەندا، دانیمارک، ئیمارات وکەنەدا ئیدانەی ئەم هێرشانەی تورکیا دەکەن و، خوازیاری ڕاگیرانی هێرشەکانی ئەنقەرەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com