ڕۆژئاوا: ژماره‌یه‌ك داعش له‌ زیندان رایانكرد

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

ژماره‌یه‌ك له‌ ژن و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌مپی هۆلی ده‌ورووبه‌ری حه‌سه‌كه‌ رایانكرد.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ر دوێنێ (چوارشه‌ممه‌ ٩-١٠-٢٠١٩) هه‌سه‌ده‌ هۆشداریدا و رایگه‌یاند ”بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شكركێشی سوپای توركیا ناچارن به‌شێكی هێزه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ”.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ر و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشن توانیویانه‌ رابكه‌ن.

كه‌مپی هۆل، زیاتر له‌ 70 هه‌زار ژن و منداڵ و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشی تێدایه‌ و له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌پارێزرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com