١١ خولەک جارێک، منداڵێکی یەمەنی گیانی لە دەستدەدات

0

نوچە-سپۆتنیک

نووسینگەی رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: هەر ١١ خولەک جارێک منداڵێکی یەمەنی گیانی لە دەست دەدات.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەم نووسینگەیە، هۆکاری سەرەکی مردنی منداڵانی یەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی بەدخۆراکی لەم وڵاتە، کە بە هۆی شەڕی ناوخۆی رووبەڕووی خەڵک بۆتەوە.

نوسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان، وێڕای هۆشداری لە بارەی ڕەوشی نالەباری مرۆیی لەم وڵاتە، داوا لە سەرجەم لایەنەکانی ئەم شەڕە دەکات، کە بەها مرۆییەکان لە بەرچاو بگرن و لە کردنە ئامانجی ژێرخانی ئابووری و ئیداری و خەڵکی مەدەنی خۆ بەدوور بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com