پەرلەمانتارێک: بەشێکی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەستۆی پەرلەمانە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشیكی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە  دەکەوێتە ئەستۆی پەرلەمانی کوردستان، کە پەیوەستە بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی.                        

٧-٥-٢٠١٧ بە بەشداریی وڵاتانی ھاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش، کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات، پڕۆژەیەک  بۆ ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ھاوشێوەی وڵاتانی ھاوپەیمان ئامادەکرا، پڕۆژەکەش خۆی لە ٣٥ خاڵدا دەبینێتەوە، ماوەی پڕۆژەکەش ٣ ساڵ دەخایەنێت.                                                                                        

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، رێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند”چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕییوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکی چاکسازی لەناو وەزارەت، کە چەندین کەسی یاساناس و ئەفسەری لەشکری تێیدا کاردەکەن بۆ ئەوەی کارەکانی چالاکتر بێت، هەروەها یەکگرتنەوەی چەندین لیوای پێشمەرگە، لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانی”.                                                                                         

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستادا کار بۆ ئەوەدەکرێت، کە مووچەی وەزارەتی پێشمەگەر لە ناو دیوانی وەزارەتەوە لە ڕێگەی چەکی پارەوە دابەشبکرێت، گوتی”بۆ ئەوەی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە بەرەوپیشوەبچن و هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی تۆکمەمان هەبێت، پێویستە یەکێتیی و پارتی  بە جددی کاری لەسەربکەن”.                                                                                                                                             

هروری، گوتیشی”بەشێکی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەوێتە ئەستۆی پەرلەمانی کوردستان، کە پەیوەستە بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانەوە، هەرکاتێکیش پڕۆژەیاساکە بێتە پەرلەمانی کوردستان، ئێمە بەجددی کاری لەسەر دەکەین”.                                                                                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com