مەزڵوم کۆبانێ: لەگەڵ رووسیا ڕێککەوتین

0

نوچە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- (هەسەدە) لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریا کۆبووەوە و مەزڵوم کۆبانێ ئاشکرای دەکات، کە لەگەڵ رووسیا ڕێککەوتوون.

مەزڵووم کۆبانێ لە بارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند “شەرەفمەندین ئەمڕۆ میوانداری ئەلێکسەندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریامان کرد، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان ئەنجامدا، ڕێککەوتین لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزەکانی رووسیا لە هەریەک لە عاموودا، تەلتەمر، عەین عیسا؛ ئەمەش لە پێناو ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە”.

مەزڵووم کۆبانێ ئەوەشی نووسیوە، “خوازیاری هەوڵی هاوبەشی زیاترین بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەمان”.

بەپێیڕرێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا، کە لە ٢٢-ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە سوچی ئەنجامدرا، رووسیا پۆلیسی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا، بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری سووریا – تورکیا گەڕانی هاوبەش ئەنجامدەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com