نوچە-المعلومە
هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە ٢-ی دیسەمبەر لە بارەی گەڕانەوەی داعش و جموجۆڵە سەربازیەکانی ئەم رێکخراوی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی حەشدی شەعبی، داعش لە نزیک بەغدا و پێنج پارێزگای دیکە، جولە سەربازیەکانی خۆی دەستپێکردۆتەوە.
حەشدی شەعبی لەم بارەوە رایگەیاند: ناوەندەکانی زانیاری هۆشداری دەدەن، کە داعش جموجۆڵە سەربازیەکانی لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، ئەنبار، کەرکوک، موسڵ و دەورووبەری بەغدا دەستپێکردۆتەوە و لە پلانیاندایە کۆنتڕۆڵی هەندێک لە ناوچەکان بکەن.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی گەورەترین هێرشی داعشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چاڵە نەوتیەکانی پارێزگای دیالە تێکشکاندووە.